واده‌ی ده‌ستپێك و كۆتایی هاتنی بازاڕی هاوینه‌ی خوله‌ گه‌وره‌كان

0
131

خەبات: نەبەز روستایی:- رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی واده‌ی ده‌ستپێك و كۆتایی بازاڕی هاوینه‌ی خوله‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپای ئاشكرا كرد كه‌ خولی (ئینگلیزی و ئیسپانی و ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی) ده‌گرێته‌وه‌. 

مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان ده‌كرێت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا له‌جیهان، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی یانه‌كانیش تووشی كێشه‌ی ئابووری بوونه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی تیپه‌كان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن بتوانن به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت وه‌رزه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ روونی كرده‌وه‌ كه‌ فیفا مێژووی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی بازاڕه‌كانی بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان دیاریكردووه‌، یه‌كه‌مین وڵات كه‌ بازاڕه‌كانی ده‌كرێته‌وه‌ ئینگلته‌راو فه‌ره‌نسا ده‌بێت ئه‌ویش له‌ 10ی حوزه‌یران ده‌بێت، واتا 20 رۆژ له‌ واده‌ی ئاسایی خۆی. هه‌روه‌ها له‌ ئیسپانیاش له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌ممووز ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام خولی ئیتاڵیا هیچ شتێكی سه‌باره‌ت به‌ بازاڕه‌كانی هاوینه‌ تاكو ئێستا بۆ دیاری نه‌كراوه‌.

* خولی ئینگلیزی: ده‌ستپێكی بازاڕی یاریزانان 20ی حوزه‌یران و له‌ 1ی ئه‌یلوول كۆتایی دێت.

* خولی فه‌ره‌نسا: ده‌ستپێك 20ی حوزه‌یران و له‌ 1ی ئه‌یلوول كۆتایی دێت.

* خولی ئه‌ڵمانیا: ده‌ستپێك له‌ 1ی ته‌ممووز ده‌بێت و له‌ 29ی ئاب كۆتایی دێت.

* خولی ئیسپانیا: له‌ 1ی ته‌ممووز ده‌ست پێده‌كات و له‌ 1ی ئه‌یلوول كۆتایی دێت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

‎شێرزاد حەسەن: گەورەترین هەڵەی زانستی كەرەنتینكردنی نەخۆشە لەنێو چوار دیواردا

خەبات: رۆشنا عەلی:- شێرزاد حەسەن رەزا، پسپۆر لە نەخۆشییەكانی مایكۆرۆبایۆلۆژی پزیشكی و مامۆ…