خشته‌ی یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا (لالیگا) دیاریکرا

0
125

خەبات: نەبەز روستایی:- ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خولی ئیسپانیا واده‌و خشته‌ی یارییه‌كانی دیاریكردووه‌، كه‌ گه‌ڕی 28 له‌ رۆژانی 11 و 14 حوزه‌یران و گه‌ڕی 29 له‌ 15 و 18ی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هه‌روه‌ها گه‌ڕی 30 له‌ 21 حوه‌زیران ئه‌نجام ده‌درێت و گه‌ڕی 31 له‌ 24 حوزه‌یران و گه‌ڕی 32 له‌ 28 حوزه‌یران و گه‌ڕی 33 له‌ 1ی ته‌مموز ده‌بێت و گه‌ڕی 34 له‌ 5 ته‌مموز و گه‌ڕی 35 له‌ 8ی ته‌مموز و گه‌ڕی 36 له‌ 12 ته‌مموز و گه‌ڕی 37 له‌ 15 ته‌مموز ده‌بێت، یارییه‌كانی گه‌ڕی كۆتایی كه‌ ده‌كاته‌ گه‌ڕی 38 له‌ 19ی ته‌مموز ده‌بێت.

یارییه‌كانی ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می دوای كڕۆنا له‌ 13 و 14ی حوزه‌یران ده‌بێت، یه‌كه‌مین یاری دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌نێوان ئیشبیلیه‌و ریال بیتیس له‌ 11ی حوزه‌یران ده‌بێت، له‌ 12 حوزه‌یرانیش گرناده‌و خیتافی، ڤاڵێنسیاو لیڤانتی یاری ده‌كه‌ن، له‌ 13ی حوزه‌یران هه‌ریه‌ك له‌ به‌رشلۆنه‌و مایۆركاو به‌له‌د وه‌لیدو لیگانێس و سێلتافیگۆ و ڤیاریال و ئیسپانیۆل و ئالاڤێش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

ریال مه‌درید له‌یه‌كه‌مین یاری له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ 14 حوزه‌یران به‌رامبه‌ر ئیبار یاری ده‌كات و له‌هه‌مان رۆژیش هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی ئه‌تله‌تیك بیلباو×ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، ریال سۆسیداد×ئۆساسۆنا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: هەر هاوبەشێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت، لەم مانگە بە دواوە مانگانە پسوولەی 100 هەزار دیناری بۆ دێتەوە

خەبات: رەنجبەر بەرزنجی – سۆران:- ئەگەرچی ماوەی چەندین ساڵە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردست…