خه‌بات‮: ‬رەمزی‮ ‬میرەكانی
جارێكی‮ ‬دیكە وادەی‮ ‬هەڵبژاردنەكان لە توركیا تازە دەبێتەوە،‮ ‬كاتێك رۆژی‮ ‬31 ئەو مانگە‮ ‬57 ملیۆن دەنگدەر روو لە سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان دەكەن،‮ ‬بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬شارەوانییەكانی‮ ‬شار و شارۆچكەكان،‮ ‬كە نزیكەی‮ ‬نیو ملیۆن پاڵێوراو لە‮ ‬13 پارتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بەشداری‮ ‬تێدا دەكەن‮. ‬ئەو هەڵبژاردنە لە زۆر رووەوە لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پێشوو جیایە،‮ ‬گرنگترینیان ئەوەیە،‮ ‬یەكەم هەڵبژاردنە دوای‮ ‬گۆڕینی‮ ‬سیستمی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬توركیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی،‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬و سەرۆكایەتی‮ ‬پێش وەختەدا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە رێكەوتی‮ ‬24 حوزەیرانی‮ ‬2018 ‮ ‬بەڕێوەچوو،‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬هەمواركردنەوەكانی‮ ‬دەستووریی،‮ ‬كە لە گشتپرسی‮ ‬لەسەر هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستوور لە‮ ‬16 نیسانی‮ ‬2016 بڕیاری‮ ‬لەسەر دا‮.‬

ئەگەر چاو بە رێڕەوی‮ ‬هەڵمەتەكانی‮ ‬هەڵبژاردن بخشێنیت دەبینیت،‮ ‬رەوشی‮ ‬ئابووری‮ ‬لە پێشەوەی‮ ‬خشتەی‮ ‬كارەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دەسەڵاتدار و پارتەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن دێت‮. ‬كەمال كلیچدار ئۆغلۆ،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬گەلی‮ ‬كۆماری‮‬گەورەترین پارتی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن‮‬،‮ ‬لەگەڵ هاوپەیمانەكەی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكاندا،‮ ‬میرال ئەكشنار،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬باش،‮ ‬كە پارتەكانیان لە ژێر چەتری‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬میللەت‮ ‬بەشداریی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكاندا دەكەن،‮ ‬هەوڵ دەدەن،‮ ‬قەیرانی‮ ‬ئابووری‮ ‬بقۆزنەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬گوشار بخەنە سەر‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬گەل‮‬،‮ ‬كە لە پارتی‮ ‬داد و گەشەپێدان‮ ‬و بزاڤی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پێكهاتووە‮. ‬چەكی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬میللەتیش،‮ ‬خۆی‮ ‬لە چاودانە سەر ئیفیلیجی‮ ‬حكومەت لە بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەو قەیرانە دەنوێنێت،‮ ‬تاكو رادەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پاڵی‮ ‬پێوەنا سەوزە و میوە،‮ ‬لە بنكەی‮ ‬میری‮ ‬و بە نرخێكی‮ ‬هەرزانتر بفرۆشێتەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬حكومەت باسی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬گەورە گەورەی‮ ‬دەكرد‮. ‬پارتی‮ ‬داد و گەشەپێدانی‮ ‬دەسەڵاتدار،‮ ‬هەوڵ بۆ مسۆگەركردنی‮ ‬بردنەوە بە رێژەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬%50 كورسییەكان دەدات،‮ ‬لە پێناوی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئەردۆغان،‮ ‬بە بنیاتنانی‮ ‬توركیایەكی‮ ‬تازە،‮ ‬لەگەڵ هاتنی‮ ‬ساڵی‮ ‬2023 كە هاوتایە لەگەڵ‮ ‬یادی‮ ‬سەد ساڵەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬توركیای‮ ‬تازە،‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬مستەفا كەمال ئەتاتوركدا‮. ‬ئەردۆغان هەستی‮ ‬بە گوشاری‮ ‬توندی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن كرد،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو سەركەوتنانەی‮ ‬بۆی‮ ‬هاتەدی،‮ ‬لە میانی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬لەسەر دەستوور لە ساڵی‮ ‬2017، پاشان لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬و سەرۆكایەتی‮ ‬پێش وەختە لە حوزەیرانی‮ ‬2018‮.‬ ئەو سەركەوتنانەش پاڵیان پێوەنا لەسەر گوشارخستنە سەر پارتەكەی،‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬شارەوانییەكان بەردەوام بێت،‮ ‬كە لە توركیا وا سەیری‮ ‬دەكرێت،‮ ‬ئاماژە دەبێت بۆ ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی،‮ ‬كە مانگی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬داهاتوو بەڕێوە دەچێت،‮ ‬چونكە دواتر زەمینە بۆ براوەی‮ ‬ئەو هەڵبژاردنە خۆش دەكات‮.‬

لە سۆنگەی‮ ‬هەستكردن بە مەترسی‮ ‬هەڵوێستەكان لەو هەڵبژاردنەدا،‮ ‬ئەردۆغان بڕیاری‮ ‬دا،‮ ‬چەند ناوێكی‮ ‬گەورە لە شارەوانی‮ ‬هەر سێ شارە گەورە و گرنگە كە دابنێت،‮ ‬كە ئۆپۆزسیۆن تێیاندا هەڕەشەی‮ ‬لە گشتپرسی‮ ‬لەسەر هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستوور و هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬لێكرد،‮ ‬ئەوانیش ئەستەمبۆڵ،‮ ‬ئەنكەرە و ئەزمیرن،‮ ‬بۆیە بینالی‮ ‬یەڵدرم،‮ ‬دوایین سەرۆك وەزیران پێش سیستمی‮ ‬سەرۆكایەتی،‮ ‬ئەو هاوپەیمانەی‮ ‬دەبووە سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬دوای‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیران،‮ ‬بۆ پاڵاوتن بۆ كورسی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ئەستەمبۆڵ،‮ ‬لە مبارەیەوە وتی،‮ ‬ئەو هاوڕێی‮ ‬رێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵبژاردووە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬لەو جەنگە بەشداریی‮ ‬بكات‮. ‬هەروەها ئەردۆغان،‮ ‬دوو وەزیری‮ ‬لە حكومەتی‮ ‬پێشووی‮ ‬داناوە،‮ ‬ئەوانیش محەمەد ئۆزهەسكی،‮ ‬وەزیری‮ ‬ژینگەی‮ ‬پێشوو،‮ ‬بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ئەنكەرە،‮ ‬لەگەڵ نیهاد زیبكەچی،‮ ‬وەزیری‮ ‬ئابووری‮ ‬پێشوو،‮ ‬بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ئەزمیر‮. ‬پێشبینی‮ ‬دەكرێت‮ ‬یەڵدرم لە ئەستەمبۆڵ سەركەوتوو بێت،‮ ‬بەڵام راپرسییەكان دەری‮ ‬دەخەن،‮ ‬مەنسووڕ‮ ‬یاواش،‮ ‬پاڵێوراوی‮ ‬پارتی‮ ‬گەلی‮ ‬كۆماری،‮ ‬لە پێش پاڵێوراوی‮ ‬داد و گەشەپێدان،‮ ‬ئۆزهەسكی‮ ‬لە ئەنكەرە دێت،‮ ‬جەنگی‮ ‬نێوانیشیان هەرگیز ئاسان نابێت‮. ‬ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت بنكەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پارتی‮ ‬داد و گەشەپێدان بهەژێنێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬باش،‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬میرال ئەكشنار،‮ ‬كە لە توركیا بە ئافرەتی‮ ‬پۆڵایین ناسراوە،‮ ‬بۆ هۆی‮ ‬بردنی‮ ‬بەشێك لە دەنگدەرانی‮ ‬داد و گەشەپێدان و بزاڤی‮ ‬نەتەوەیی‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬میللەتی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن،‮ ‬لەلایەن پارتی‮ ‬سەعادەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و پارتی‮ ‬گەلانی‮ ‬دیموكراتی،‮ ‬لایەنگری‮ ‬كوردانەوە،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لێ دەكرێت‮.‬

چاودێران پێیان وایە،‮ ‬ناتواندرێت بە ئاسوودەیی‮ ‬بڵێی‮-‬بە پێچەوانەی‮ ‬جاران‮- ‬ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردنەكان،‮ ‬بۆ بەرژەوەندی‮ ‬پارتی‮ ‬داد و گەشەپێدان‮ ‬یەكلایی‮ ‬بووەتەوە،‮ ‬بە پشتن بەستن بەو خزمەتانەی‮ ‬لە شارەوانی‮ ‬و گەڕەكەكان پێشكەشی‮ ‬كردووە،‮ ‬چونكە فاكتەرێكی‮ ‬دیكە هەیە،‮ ‬كە لە هەموو هەڵبژاردنەكانی‮ ‬توركیا بەدی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬ئەویش دەنگدانی‮ ‬پارتەكانە لەسەر بنەمای‮ ‬پرەنسیپەكانەوە‮. ‬لە هەمان كاتیشدا ئۆپۆزسیۆن هەوڵ بۆ ئەوە دەدات،‮ ‬قەناعەت بە دەنگدەر بێنێت،‮ ‬بەوەی‮ ‬كاتی‮ ‬گۆڕانكاریی‮ ‬هاتووە،‮ ‬دوای‮ ‬16 ‮ ‬ساڵ لە قۆرخكردنی‮ ‬داد و گەشەپێدان بۆ دەسەڵات‮. ‬كە بە كردەوە ئەو پارتە ئیسلامییە،‮ ‬هەموو هەڵبژاردنەكانی‮ ‬لە ئۆپۆزسیۆن بردەوە،‮ ‬لەسەرووی‮ ‬هەمووشیانەوە،‮ ‬پارتی‮ ‬گەلی‮ ‬كۆماری،‮ ‬هەر ئەوەش پاڵی‮ ‬بە میرال ئەكشنار،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬باش وەنا،‮ ‬بانگی‮ ‬دەنگدەران بكات،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بە ئازادی‮ ‬دەنگ بدەن،‮ ‬چونكە توركیا ئێستا جێگرەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬دەسەڵاتداری‮ ‬لێ هەڵكەوتووە‮. ‬لەوەش زیاتر،‮ ‬ئێستا بیرۆكەی‮ ‬پێویستی‮ ‬گۆڕین،‮ ‬تەنیا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە ناخرێتە روو،‮ ‬بەڵكو لەنێو خودی‮ ‬پارتی‮ ‬داد و گەشەپێدانیش ئەو ئاراستەیە هەیە‮. ‬گفتوگۆكانیش لەبارەی‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬پارتێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬تازە گەرم بوون،‮ ‬كە چەند سەركردەیەكی‮ ‬كۆنی‮ ‬داد و گەشەپێدان سەرۆكایەتی‮ ‬بكەن،‮ ‬لە پێشەوەی‮ ‬هەمووشیانەوە سەرۆكی‮ ‬پێشوو،‮ ‬عەبدوڵڵا گوڵ و سەرۆك وەزیرانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬ئەحمەد داود ئۆغلۆ.پێ دەچێت ئەو گفتوگۆیانە راست بن،‮ ‬بەڵگەش ئەوەیە پاڵیان بە ئەردۆغان وەنا بڵێت‮:”‬چەند جیابوویەوەیەك لە پارتی‮ ‬داد و گەشەپێدان هەن،‮ ‬كە پێویست ناكات ناویان بێنین،‮ ‬ئەوانە مەحاڵە جارێكی‮ ‬دیكە لەگەڵیان لەسەر‮ ‬یەك رێگەدا بڕۆین‮”. ‬ئەردۆغان ویستیشی‮ ‬لە قەبارەی‮ ‬پارتە تازەكە كەم بكاتەوە و وتی‮:”‬پێشتر چەندین كەس پارتیان داناوە،‮ ‬خەڵكیش دەزانن چارەنووسیان چی‮ ‬بەسەرهات،‮ ‬راستگۆیی‮ ‬و دڵسۆزیی،‮ ‬دوو شتی‮ ‬زۆر گرنگن،‮ ‬ئەوانە هیچیان نەدەوت،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬پۆستمان پێ دەبەخشین،‮ ‬بەڵام كاتێك پێمان وتن،‮ ‬دەبێت پشوو بدەن،‮ ‬دەستیان بە قسەكردن لە بارەی‮ ‬پارتی‮ ‬تازە كرد،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە شەمەندەفەرەكە دابەزین،‮ ‬ناتوانن جارێكی‮ ‬دیكە سواری‮ ‬ببنەوە‮”.‬

قسەكانی‮ ‬مەحجوبیان،‮ ‬ئەو كەسەی‮ ‬لەنێو چێشتخانەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬توركیادا بوون،‮ ‬كە هێشتا پەیوەندی‮ ‬بە بەرپرسانی‮ ‬گەورەی‮ ‬وڵاتەوە ماوە،‮ ‬وەكو دووپاتكردنەوەی‮ ‬حاڵەتی‮ ‬مشتومڕی‮ ‬نێو داڵانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬توركیا بوو،‮ ‬كە ماوەیەكە هەستی‮ ‬پێ دەكرێت و بەشێكە لەو قسەو باسانەی‮ ‬لەبارەی،‮ ‬دورستكردنی‮ ‬پارتێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬تازە،‮ ‬لەلایەن گوڵ و داود ئۆغلۆوە دەكرێت‮. ‬چرپەكان تەنیا لەسەر گوڵ و داود ئۆغلۆوە نییە،‮ ‬بەڵكو عەلی‮ ‬باباجان،‮ ‬جێگری‮ ‬پێشووی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وەزیران،‮ ‬بۆ كاروباری‮ ‬ئابووریش دەگرێتەوە،‮ ‬كە ماوەیەك وەزیری‮ ‬دەرەوەش بوو،‮ ‬بەر لەوەی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2013، لە دیمەنی‮ ‬سیاسییەوە ون بێت،‮ ‬هەروەها محەمەد شیمشەك،‮ ‬جێگری‮ ‬پێشووی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وەزیران،‮ ‬بۆ كاروباری‮ ‬ئابووری،‮ ‬كە لە بواری‮ ‬ئابوورییەوە،‮ ‬كاروانەكەی‮ ‬باباجانی‮ ‬تەواوكرد،‮ ‬ئەویش دوای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬و سەرۆكایەتی،‮ ‬لە حوزەیرانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬دوور خرایەوە‮ ‬لایەنگرانی‮ ‬ئەرۆدغانیش،‮ ‬پارتە تازەكە بە‮ ‬پارتی‮ ‬بێجامە‮ ‬یان‮ ‬پارتی‮ ‬دواكەوتووان لە شەمەندەفەرەكە‮ ‬وەسف دەكەن،‮ ‬لە هەمبەردا لایەنگرانی‮ ‬بیرۆكەكە وەڵامیان ئەوەیە،‮ ‬توركیا پێویستی‮ ‬بە خوێنی‮ ‬تازەیە،‮ ‬بە بیر ئەوانەشی‮ ‬دەهێننەوە،‮ ‬كە هێرش دەكەنە سەر گوڵ و داود ئۆغلۆ،‮ ‬ئەردۆغان و هاوڕێیەكانی‮ ‬چیان لە كۆچكردوو نەجمەدین ئەربەكان كرد،‮ ‬كاتێك لێی‮ ‬جیابوونەوە و پارتی‮ ‬داد و گەشەپێدانیان دامەزراند‮.‬

هەڵبژاردنەكانی‮ ‬توركیا بە ژمارە
‮- ‬لە كاتی‮ ‬هەڵبژاردنەكاندا،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬30 ‮ ‬شارەوانی‮ ‬شاری‮ ‬گەورە،‮ ‬1351 دە ەری‮ ‬كارگێڕی،‮ ‬1251 ‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ویلایەت و‮ ‬20500 ‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەڵدەبژێردرێن‮.‬
‮- ‬پارتی‮ ‬داد و گەشەپێدان،‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆغان،‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬شارەوانییەكان لە‮ ‬30 ئاداری‮ ‬2014 ‮ ‬رێژەی‮ ‬%45.6 دەنگەكانی‮ ‬بەدەستهێنا‮. ‬كەچی‮ ‬راپرسییەكان تاكو ئێستا ئاماژە بەوە دەكەن،‮ ‬لەوانەیە لە هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬رێژەی‮ ‬36 و‮ ‬38 لە سەدای‮ ‬دەنگەكان بەدەست بێنێت‮.‬
‮- ‬لە ماوەی‮ ‬4 ‮ ‬ساڵ و‮ ‬3 مانگ لە توركیا،‮ ‬6 هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی،‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬و‮ ‬یەك گشتپرسی،‮ ‬لەسەر هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستوور ئەنجام دراوە‮.‬
ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬توركیا
‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬مەزندەكانی‮ ‬ساڵی‮ ‬2015، ژمارەی‮ ‬حەوت شاری‮ ‬توركیا،‮ ‬لە‮ ‬یەك ملیۆن كەس زیاترە،‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬ئێستای‮ ‬توركیا بە‮ ‬82 ‮ ‬ملیۆن‮ ‬كەس مەزندە دەكرێت‮. ‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

هونەرمەند ئاشتی کەمال: لە ئێستادا هونەر لە قۆناغێکی هەستیاردا گوزەر دەکات

خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند ئاشتی کەمال ئەمین لە دایک بووی ساڵی 1965 لە هەڵەبجەی شەهی…