له‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری قه‌زای بێجیی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین، 3 كه‌س كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاند‌، له هێرشێكی داعشدا له‌ شاره‌دێی “زاویه مسحه‌ك”ی سه‌ر به‌ قه‌زای بێجی له‌ سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، 3 كه‌س كوژران،‌ یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقیدا ئاماژە به‌وه‌شدراوه‌، كە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی ھاوڵاتیاندا تەقیوەتەوە و ھێزە ئەمنیەكان بە ھانای ئەو ھاووڵاتییانەوە چوونە، دواتریش چه‌كدارانی داعش بۆسه‌یان داناوه‌ و ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 3 كه‌س كوژراون، و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران کوژاوێک و 49 برینداری لێکەوتەوە

لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەر…