هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی كشاونه‌ته‌وه‌و بنكه‌كه‌ كه‌به‌هاكه‌ی 347 ملیۆن دۆلاره‌، راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كانیان كردووه‌.

هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: بنكه‌ به‌بڕی 347 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی تێدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رزترین به‌های مادییه‌ كه‌ له‌بنكه‌كانی دیكه‌ جیای ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا راده‌ست كراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا له‌عێراق ده‌كشێنه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌حمود محه‌مه‌د: پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورستان وه‌ڵامی به‌رپرسا…