هیچ زیانێك به‌ ده‌روازه‌ی ئیبراھیم خەلیل نه‌گه‌یشتووه‌ جموجۆڵی بازرگانی به‌رده‌وامه‌

0
113

لە گوڕەپانەكانی گومرگی ئیبراھیم خەلیل ئاگر لە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەربوو، دوای ڕووداوەكەش ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا، گوتەبێژی دەروازەكه‌ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ زیان به‌ ده‌روازه‌كه‌ كه‌وتبێت، جموجۆڵی بازرگانی نه‌وه‌ستاوه‌.

كامی كەمال، گوتەبێژی دەروازەی سنووریی (ئیبراهیم خەلیل) له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگەیاندوه‌ : كاتژمێری 5:10 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ دوو بارهەڵگر بارەكەیان لە كەلوپەلی جۆراوجۆریان باركردبوو به‌شێكی زۆر له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ سووتان، گوتیشی: زیان به‌س بارهەڵگره‌كان كه‌وت به‌شی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌سووتاوه‌ رزگاریان كرد و شوفێره‌كانیش سه‌لامه‌تن.

گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمابووه‌، چونكه‌ بارهه‌ڵگه‌ركان به‌شێكی زۆر بۆن و كه‌ره‌سته‌ی غازی هه‌ڵگرتبوو.

كامی كەمال گوتیشی: كه‌متر له‌ سێ خوله‌كدا ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه‌ شوێنه‌ی رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك كاتدا ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد و هیچ زیانێك به‌ ده‌روازه‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

گوتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گوتیشی: رێگای جموجۆڵی بازرگانی نه‌وه‌ستاوه‌و دەروازەكه‌ كراوه‌یه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوێت: شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێتە

دوای کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێت، ئەمڕۆ سێشەممە (29/ 9/ 2020…