خەبات: هاوار مورتكەیی:- پشكنینە تەندرووستییەكان دووپاتیان كردەوە كە كاپتن سەلاحەدین سیامەند ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر و هەردوو هەڵبژاردەی لاوان و یەكەمی عێراق بۆ تۆپی پێ كە ئێستا لە وڵاتی سوید دەژی، هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

هەردی سیامەند برای سەلاحەدین سیامەند لەبارەی تەندروستی براكەی گوتی: بەردەوام لەگەڵ سەلاحەدینی برام لەسەر هێلین و سوپاس بۆ خوا ئێستا تەندروستی باشە و لە ماڵەوە خۆی كەرەنتین كردووە، هەروەها گوتی: دوو رۆژ جارێك تیمێكی پزیشكی لەماڵەكەی خۆی‌ سەردانی دەكەن.

سەلاحەدین سیامەند ئێستا لە ژێر كەرەنتینە و چارەسەریدایە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چاكبێتەوە، بەناوی لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەیات هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ كاپتن سەلاحەدین سیامەند دەخوازین و هیوادارین بەسەر ئەو پەتایەدا زاڵ بێت.

جێی باسە ئەو ئەستێرەیە لەدایكبووی ساڵی 1980ی شاری هەولێرە یەك لەو یاریزانە دیارانە بوو كە لەپاڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق كە توانیان نازناوی جامی لاوانی ئاسیای 2000 بەدەست بهێنن، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی یەكەمی عێراقیش بەشداری پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2002ی كردووە، ئەمە جگەلەوەی ماوەیەكی زۆر بەدریسی زەرد بەرگری لە یانەی هەولێر كردووە و یەكێكە لەو یاریزانانەی كە لەلایەن جەماوەرەوە زۆر خۆشەویستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…