هۆشیاری سیاسی تاكی كورد

303

كامەران رەحمان
لە ساڵانی هەشتاكان دا چەند دراما و شانۆگەرییەك لە باشووری كوردستان بەرهەم هێندران. هۆكارێك بوو بۆ هوشیاركردنەوەی لاوانی كورد لە دەست ئەو زوڵم و زۆرەی داگیركەرانی كورد لە ژێر ئاڵای ئاینی ئیسلام بە ناوی عوسمانی و سەفەوی لە كوردیان كردبوو . ئەو سیخوڕە ناوەخۆیانەشیان پێدەناساندین، كە بۆ بڕێك پارە چاوساغییان بۆ داگیركەران دەكردوو خەڵكییان لە نیشتیمان پەروەری سارد دەكردەوە. بۆ دەستەمۆكردنی هاوڵاتیانی كورد تا لە خزمەت سیاسەتی داگیركەرانی تورك و عەرەب و فارس بن . ئەو كارە هونەری و خەباتی لایەنە سیاسییەكانی كورد كە لە شاخ بوون پەروەردەیەكی ڕاست و دروستی جوانیان بۆ لاوی كورد دروست كرد بە جۆرێك كە متمانەی زۆری بەخۆی هەبوو. هەر ئەو متمانەیەش بوو كە توانی كوردستانی باشوور بەرەو ڕاپەڕین و بەعس ڕاماڵین بكات .((هۆشیاری سیاسی تاكی كورد)).

ئەو كارە هونەریی و نیشتیمان پەروەرییانە و خەباتی لایەنە سیاسییەكانی كورد كە لە شاخ بوون پەروەردەیەكی نیشتیمانی وایان بۆ لاوی كورد دروست كرد بە جۆرێك كە متمانەیەكی زۆری بەخۆی هەبێت. هەر ئەو متمانەیەش بوو كە توانی كوردستانی باشوور بەرەو ڕاپەڕین و بەعس ڕاماڵین ببات. كە بووە هۆی دامەزراندنی پەڕلەمان و حكومەتی هەرێم و دواتر ئارامی و ئاوەدانییەكی زۆری بەدوا داهات بە شێوەیەك كە هەموو شارەكانی عێراق هێندەی شاری هەولێر ئاوەدانی پێوە دیارنییە. ئەوە جگە لە ئاسایش و ئارامییەكەی كە بۆتە پەناگایەكیش بۆ ئاوارەكان. لەگەڵ ئەوەش هەموومان هەست بە كەم و كوڕییەكانیش دەكەین و كەس ناتوانێت بیشارێتەوە . بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت كە چەواشەكار و خاك و خۆفرۆشێكی وەكوو سۆران عمر داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكاتەوە و تەسلیم بە عیڕاقی عروبە و مەزهەبی شیعەی ئێرانی بكات تا گیانی سەردار و سەركردە فاشیزمەكان لە نێو گۆڕیاندا ئارامبێت.

بە داخەوە لە ژێر سێبەری دیموكراسییەت كوردستان بووە شوێنی هەموو ئایدۆلۆژیا و بیروباوەڕەكان كە هەندێكیان باوەڕیان بە ئەی ڕەقیب و دیموكراسییەت و سیستەمی پەڕلەمانیش نییە. ئەوانە تا ئێستا بۆ كوردستان شەهیدێكیان نەداوە و بۆ كورد دارێكیان نە خستۆتە سەر بەرد . كەچی چەواشەكارییەكانیان بە جۆرێكە وایان لە كۆمەڵگای كوردی كردووە كە وابزانن كێشەی كورد تەنها كێشەی مووچەیە و هیچ كێشەی تری نییە!! . بەداخەوە ناتەبایی و كەموكوڕییەكان و خاك فرۆشی خەڵكی كاڵفام و چەواشەكارییەكانی ئەو لایەنە سیاسییانە بە گشتی بێزارییەكیان دروست كردووە و وایان لە تاكی كورد كردووە كە ئینتیمای نیشتیمانی لایان لاواز بێت . ئەو دەستانە خۆیان ئاشكرا كردووە كە نییەت و مەرامیان لە ڕەخنە و چەواشەكارییەكان چی بووە پێویستە تاكی كورد هۆشیار بكرێتەوە بۆ ئەوەی كارەساتی زیاتر لە شێوازی ئەنفال و كیمیا باران و تەعریب كردن جارێكی تر لە كوردستان دووبارە نەبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزیری پەروەردە: بەداخەوە هەندێ‌ جار ئەم پرسانە بۆ موزایەدە بەكار دەهێنرێت، دەیانەوێت موزایەدە بخەنە ناو كەرتی پەروەردە

خەبات: رۆشنا عەلی:- وەزیری پەروەردە لە میانەی كردنەوەی قوتابخانەی شاری مامۆستایانی بنەڕەتی…