خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند سەردار خەلیل، لە گەرەکی چوارباغ لە سلێمانی لە دایک بووە،خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لەسلێمانی تەواوکردووە لە ساڵی هەشتاکانەوە کاری هونەری لە شانۆ و دراما کردووە.

لەبارەی تێڕوانین و خوێندنەوەیان بۆ ئێستای هونەری دراما و سینەمای کوردی، هونەرمەند سەردار خەلیل بۆ خەبات گووتی: ناتوانین دراما و سینەما بەیەکەوە هەڵسەنگێنین، هەردووکیان لەسەر یەک هێڵی تەریب بەیەکەوە ڕێ ناکەن، دەکرێت هەریەکەیان بە جودا قسەی لەسەر بکەین، لە ئێستادا دراما لە لەداکشانێکی زۆردایە.

سەردار خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد و بۆ خەبات گووتی: لە ئێستادا درامای کوردی ناتوانێ بینەرەکانی ڕازی بکات، هەرچی سینەمایە بە پێچەوانەی دراما ئومێدی زۆری هەیە و بینەر لەدەوری خۆی کۆ دەکاتەوە،  سینەما لەسەر ئاستی دەرەوەش دڵخۆشکەرە، بەڵام پێویستە زیاتر هاوکاری بکرێت تا ئاستی ئەم هونەرە بەرزتر ببینرێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا کارکردن لە  بواری دراما خۆشترە یان سینەما؟ هونەرمەند سەردار خلیل بۆ خەبات گووتی: بۆ من هەردووکیان چێژی تایبەتی خۆیان هەیە، حەزدەکەم کارێک بکەم کە چیرۆکەکەی بتوانێت کاریگەری لەسەر بینەرانی بەجێ بهێڵێت، لە سینەمادا؛ دەگەڕێم بەدوای وێنەی سەرنج ڕاکێشدا، تا لەڕێگەی ئەو وێنە ئەفسوناویانەوە چیرۆکەکە بگێڕمەوە، لەبەر ئەوەی سینەما زیاتر کار لەسەر وێنە دەکات ئەرکەکەی قورسترە و زیاتر پێویستی بە کاری ئەکادیمیانەیە.

لەبارەی ئەوەی ئایا ئێستا بینەری سینەما لە چ ئاستێکدایە؟ هونەرمەند سەردار خەلیل بۆ خەبات گووتی: لە ئێستادا سینەمای کوردی لەهەوڵی ئەوەدایە سەرنجی بینەر ڕابکێشێت بۆ نێو هۆڵەکانی سینەما، ئەم هەواڵە، جێگەی دڵخۆشکەرە، دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا بکەین، کاری داهێنەرانە و
ئەکادیمیانە بخەینە سەر سکرینەکان نەک تەنها بیر لە ڕازیکردنی خواستی بینەر بکەینەوە، نابێت لەگەڵ بینەر بە یەک ئاراستە بڕۆین، دەبێت فیلمسازان ئاراستەکەیان هونەرو ئەکایمیانە بێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا تائێستا هیچ خەڵاتێکی سینەمایتان بەدەست هێناوە؟ هونەرمەند سەردار خەلیل گووتی: بەڵێ لە واڵتی ئیسپانیا دوو خەڵاتم وەرگرتووە، تیایدا باشترین دەرهێنەر و بەرهەمم پێ بەخشرا، فیلمى سەماى ئەسپەكان لە هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نمایش کراو و تیایدا خەڵاتی رێزلێنانم وەرگرت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئایا دەوڵەتی شکستخواردووی عێراق لەسەر دووڕیانە؟

د. سـامان سـۆرانی ئەزموونی حوکمڕانی عیراقی پاش ساڵی ٢٠٠٣ نزیکە لە ئەزموونی حوکمڕانی ئەڵمان…