ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 26 ى 2 ى 2020، هونه‌رمه‌ندی كوڕی باژێری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان میری بزق له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى له‌شاری ئه‌سته‌نبۆلی توركیا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچى دوایی كرد .

ناوبراو ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی رووی له‌نه‌خۆشخانه‌كانى توركیای كرد بوو  پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆش به‌هۆی  نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچى دوایی كرد .

هونه‌رمه‌ند میری بزق له‌دایك بووی ساڵی 1947 ى شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانه‌ .

هونه‌رمه‌ندی ناوبراو هه‌موو ژیانى له‌پێناو هونه‌ره‌كه‌یدا ته‌رخانكرد تا ساتى گیان له‌ده‌ستدانى .

هونه‌رمه‌ندی ناوبراو خاوه‌ن سه‌دان گۆرانى و به‌رهه‌می كوردی له‌بواری هونه‌ردا .

میری بزق خاوه‌ن چه‌ندین خه‌ڵاتى جیهانیه‌ كه‌له‌لایه‌ن وڵاتانى جیاجیاوه‌ پێشكه‌شی كراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌بواری هونه‌ردا پێش كه‌شی كردووه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

1597 كه‌سی دیكه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و ژماره‌یه‌كیش گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كه‌له‌ماوه‌ی 24 ك…