كارزان حەیدەر

كونسوڵی گشتی دەوڵەتی فەڵەستین ئاماژە بەوە دەكات كە گەلی كوردستان پێشوەچوونی زۆری لەبواری پەروەردەو تەندروستی و ئابووری و پەیوەندیەكانی دەرەوە وەدەستهێناوەو دەتوانێ‌ سوود لەو بەرەو پێشەوە چوونە ببینێ‌ بە یەكڕیزی و تەبایی نێوخۆیی،ئەمە سەرباری ئەوەی كوردستان پرەنسیپی پێكەوە ژیانی بە كردەیی سەلماندووە لە لەخۆگرتنی نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری موسڵمان و مەسیحی و ئێزیدی ناوچە جیاجیاكانی عێراق.
نەزمی حزوری كونسوڵی گشتی دەوڵەتی فەڵەستین لە دیمانەیەكی لەگەڵ ڕۆژنامەی ( خەبات ) باسی ئەوە دەكات كە گەلی فەڵەستین و گەلی كوردستان یەك ئامانجیان هەیە،ئەو ئامانجەش بە یەكگرتوویی گەلەكە دێتە دی.
سەڵاحەدینی ئەیوبی قارەمانی كورد جێی شانازی هەمووانە
لە بەرایی ئەو دیمانەیەی كە لەگەڵیدا ئەنجامماندا،نەزمی حزوری كونسوڵی گشتی دەوڵەتی فەڵەستین بە مێژووی پەیوەندیەكانی نێوان گەلی فەڵەستین و گەلی كوردستان دەستی پێكرد لەسەردەمی سەڵاحەدینی ئەیوبیەوە كە بەخۆی و سوپاكەی هاتنە نێو قودسەوە، ئەو كونسوڵە فەڵەستینیە دەڵێ‌:”سەڵاحەدینی ئەیوبی قارەمانی كورد مێژووی جوانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی لە قودس نووسیەوە،ئێمە و پێویستە هەموو مرۆڤایەتی شانازی بە سەڵاحەدین و مێژووەكەی بكەین،چونكە دەرگای قودسی بەڕووی مەسیحیەكاندا كردەوە بۆ ئەوەی تێیدا نزاكانیان بكەن .
كونسوڵی دەوڵەتی فەڵەستین دەڵێ‌:”ئەوروپا نەهاتۆتە قودس وەك داگیركار بۆ بڵاوكردنەوەی ئایینی مەسیحی و كردنەوەی كڵێسا،سەرچاوەی ئایینی مەسیحی و خودی حەزرەتی ( مەسیح ) ڕەزای خوای لەسەر بێت لە كلێسای مەهد بووە لە بێت لەحم،بۆیە سەڵاحەدین پرەنسیپی پێكەوە ژیانی لەو وڵاتە پاراست.

كورد 10% ی دانیشتوانی فەڵەستینی پێكهێناوە

لەبارەی دروستبوونی پەیوەندیەكی باشی نێوان هەردوو گەلی فەڵەستین و هەرێمی كوردستان لە مێژوودا،نەزمی حزوری كونسوڵی گشتی دەوڵەتی فەڵەستین پێی وابوو كە جموجۆڵە ئابووری و بازرگانیەكان لە سەردەمی سەڵاحەدین و دوای ئەویش،وای كرد تێكەڵیەك لەنێوان هەردوو گەلدا دروستبێت و بناغەی چەند بنەماڵەیەكی كورد لە وڵاتی فەڵەستین دروست ببێ‌ بەشێوەیەك وای لێهات كورد 10% ی دانیشتیوانی فەڵەستین پێك بێنێ‌ لە قودس و خەلیل و ئەریحا و غەزە و باكووری فەڵەستینئەو پەیوەندیەش بەرەو پێشەوە چوو لەسەردەمی خوا لێی خۆشبێ‌ یاسر عەرەفات كە دۆستایەتی نزیكی لەگەڵ بارزانی نەمر و دوای ئەویش لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی هەبوو،هەرچەند لەگەڵ تەواوی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پەیوەندیەكی باش هەبوو چونكە هەردوو گەل یەك پرسی هەبوو بەهۆی سایكس بیكۆوە ،گەلی كوردستان مافی خۆی هەیە و نافی خۆشیەتی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی بدات.
هەر لە بارەی پێشوەچوونی پەیوەندیەكانی نێوان گەلی كوردستان و فەڵەستین،كونسوڵی گشتی فەڵەستین سەردانەكەی مەحموود عەباسی لە 2007 بۆ هەرێمی كوردستان وەبیرهێنایەوەو پێی وابوو سەردانێكی گرنگ بوو بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو لا و وای كرد ساڵی 2011 بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرۆكوەزیران و سەرۆكی ئەو كاتی پەرلەمانی كوردستان كونسوڵخانەی گشتی فەڵەستین لە هەولێر كرایەوە و دەڵێ‌:”كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەمان لە هەرێمی كوردستان ئەوپەڕی شانازیە.

كوردستان ناوچەیەكی جیاوازە لە عێراقدا

نەزمی حزوری هەرێمی كوردستان بە ناوچەیەكی جیاواز لە عێراق وەسف دەكا و دەڵێ‌:”ئەو ئارامی و ئاسایش و پێشوەچوونەی لە هەرێمی كوردستان هەیە جیاوازە لە عێراقدا كە ئارامی و ئاسایش و پێشوەچوونی لێ‌ وەستاوە بەهۆی تیرۆر كە سێ‌ بەشی خاكەكەی لەدەستدا.
كونسوڵی گشتی دەوڵەتی فەڵەستین دەڵێ‌:” سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مەسعود بارزانی وای كردووە كوردستان ببێتە وڵاتی پێكەوە ژیانی نەتەوەو پێكهاتەو ئایینە جیاوازەكان ، لەخۆگرتنی ئاوارە مەسیحیەكانی دەشتی نەینەواو موسڵ و ناوچەكانی دیكەی عێراق و دەستەبەركردنی ئارامی و ئاسایش و خزمەتگوزاریەكانی پەروەردەو تەندروستی و خۆراك و ژیان بۆیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە گرنگیدانی خودی بەڕێز مەسعود بارزانی،بۆتە جێی سەرنج و ستایشی وڵاتان،بەتیبەتیش عەرەبەكان و زیاتر دەڵێ‌:”هەمیشە پێیانم گووتوە كە كورد كەرامەتی ئێوەی پاراست لەگەڵ بوونتان .
ئەمە سەرباری هاوكاری كردنی كوردانی ئێزیدی لە كەمكردنەوەی ئێش و ئازاریان بەهۆی لەدەستدانی خۆشەویستانیان و دەستدرێژی كردنە سەر كچان و ژنانیان و ڕفاندنی منداڵەكانیان كە هەوڵی ڕژدی داوە بۆ ڕزگاركردنی زۆرینەیان،زۆرجاریش دووبارەم كردۆتەوە كە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسان نەبووە لە بارودۆخێكی سەختی ئابووری دوو ملیۆن ئاوارە لەخۆ بگرێت بە دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی ژیانیشیان،بۆیە پێویستە ڕێز لە هەرێمی كوردستان بگیرێت.
بۆ هاوكاری كردنی هەرێمی كوردستان لە دەستەبەركردنی ئەو خزمەتگوزاریانەش،بە ئاوارەكان كونسوڵی گشتی دەوڵەتی فەڵەستین سوپاسی ئیمارات و كوەیت و سعودیای كرد لە كردنەوەی قوتابخانەو گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی.

كوردستان دەتوانێ‌ ڕۆڵی گرنگ لە ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە ببێنێ‌

وێڕای باسكردنی پەیوەندیە كلتووریەكان لەنێوان هەردوو گەلی فەڵەستینی و كوردستانی،نەزمی حزوری باسی هەوڵەكانی كرد بۆ لێك نزیكردنەوەی سەرمایەدارانی كوردستان و فەڵەستین لەپێناو وەبەرهێنان و كاری بازرگانی ،لەگەڵ ئەوەشدا حزوری پێی وابوو گەلی كوردستان بە یەكڕیزی و تەبایی دەتوانێ‌ ئارامی و ئاسایشێكی بێ‌ وێنە لە وڵاتەكەیان دروست بكەن و بەیەك ئاراستە كار بۆ یەك ئامانج بكەن،هاوكات وا بكەن كوردستان بەردەوام بێت لەو پێشوەچوونەی كە هەیبوو بەر لە شەڕی داعش.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا كونسوڵی گشتی دەوڵەتی فەڵەستین گوتی:”كوردستان دەتوانێ‌ ڕۆڵێكی گرنگ لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی نەوەك تەنها هەرێمی كوردستان،بەڵكو تەواوی عێراق،ئەوەش بانگەوازێكی باشە بۆ گەلی فەڵەستینی كە بەیەك ڕیزی و تەبایی نەبێت،ناگەینە ئەو ئامانج

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە زۆرینەی دەنگ ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق، درێژ ب…