نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر ئیسلام بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكات.

ده‌قی په‌یامەکە:

له‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی محەمەد “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم.

هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.

باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه‌ بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و رەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە.

جارێكی تر ئه‌م یاده‌ له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به‌ مه‌ینه‌تییه‌کان بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌ووه‌لی 1442ی کۆچی
28/10/2020

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…