سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی یەكێتیی ئەورووپا كرد و لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باسەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/1/2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جین كریستۆڤ، جێگری ئەمینداری گشتیی یەكێتیی ئەورووپا بۆ كاروباری سیاسی و، ڕامۆن بلیكۆ، باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق و، كلاریس پاستۆری، سەرۆكی نووسینگەی یەكێتیی ئەورووپا لە هەولێر و شاندێكی یاوەریان كرد.

لە دیدارێكدا، شاندی میوان خوشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و دەستخۆشییان لە گفتوگۆكانی هەولێر ـ بەغدا كرد، هەروەها هەوڵەكانی هەرێمی كوردستانیان لە حەواندنەوە و پاراستنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر بەرز نرخاند و، ئامادەییی خۆیان بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەكان نیشان دا.

لای خۆیەوە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و هاوكارییە مرۆیی و سەربازییەكانی ژمارەیەك لە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و هیوای بەردەوامیی هاوكارییەكانی خواست، هەروەها خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا لە بوارە جیاوازەكاندا دووپات كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، چەند بابەتێكی پەیوەست بە بارودۆخی عێراق، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ڕێگریكردن لەم مەترسییە و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی دهۆك ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا پێشێلی مافه‌كانیان كرابێت

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “كو…