نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی بەریتانیا، پرسگەلێكیان تاوتوێ كرد

0
195

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی سەربازیی بەریتانیا، لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی ناوچەكە و دواپێشوەچوونەكانیان خستە بەر باسەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرلەبەیانیی  پێنجشەممە 10/1/2019، پێشوازی لە ژەنەراڵ سیر جۆنز لۆریمەر، گەورەڕاوێژكاری سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نوێنەری خاتوو تێرازا مەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، بە یاوەریی جۆن وێلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و مارتن وار كۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا كاری هاوبەشی ئەمنیی نێوان بەغدا و هەولێر و هاوپەیمانان و پرۆسەی ڕێكخستنەوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران و، لەمبارەیەوە شاندی میوان جەختیان كردەوە كە لەگەڵ هاوپەیمانان لەسەر ڕێكخستنەوە و بەمۆدێرنكردنی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانان بۆ جێگیركردنی سەقامگیری و ئاسایش لەو ناوچانەی لە تیرۆر ڕزگار بوون، كردەوە. هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كە لە ڕابردوودا ئەنجامی باشی هەبووە‌، دووپات كرایەوە و شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو هەماهەنگییە نیشان دا.

لای خۆیەوە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و هاوكارییە سەربازییەكانی بەریتانیای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و ئامادەییی هەرێمی كوردستانی بۆ هەر هەماهەنگی و هاوكارییەكی سەربازی لەگەڵ بەغدا و هاوپەیمانان بۆ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش دووپات كردەوە.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە و دواپێشوەچوونەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەڵاح كوێخا دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی سەڵاح کوێخا…