ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی شاهانه‌ی به‌ریتانی كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان هه‌ردوو جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌ن دادوه‌ر گرۆس و خاتوو ئان ڕافێرتی و دادوه‌ر ئه‌ندرۆ هاتن به‌رپرسی مه‌شق و ڕاهێنان له‌ په‌یمانگه‌ی ‌دادوه‌ریی شاهانه‌، پێكهاتبوو.   له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێزان به‌نگین قاسم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، به‌ختیار قازی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ بواری دادوه‌ریدا به‌رز نرخاند.   شاندی میوان ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕی بۆ‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی ڕۆڵی یاسا و دادوه‌ری و به‌هێزكردنی دادگاكانی هه‌رێم له‌ بواری ته‌كنیكی و ڕاهێنانی دادوه‌ره‌كان له ‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی عێراقیش هه‌مان هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی باشتری كه‌یسه‌كانی تیرۆر و سه‌ربه‌خۆییی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ریی یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق‌.   لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌ردانی شانده‌که‌ی كرد و هیوای خواست ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان به‌ هاوكاری و هه‌مانگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری بواری یاسا و دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تی كه‌ به‌ریتانیا له‌ بواری سه‌روه‌ریی یاسا و دادوه‌ریدا‌ خاوه‌ن ئه‌زموونێكی دوور و درێژ و تۆكمه‌یه‌‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ر ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامی و به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی دادوه‌ریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیای نیشان دا.   تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی دارایی عێراق : مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نییه‌

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێك…