نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەلجیكا، دۆخی سیاسیی عێراق و كوردستانیان تاوتوو كرد

0
182

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 8/11/2018 پێشوازی لە هنریك ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا، دیفێڵد باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان و ئامادەكاری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم كرد و، پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی لە بوارە جیاوازەكاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا بەرز نرخاند، هەروەها باسی لە پێكهێنانی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كرد و بە ‌پێویستی زانی بەشدارییەكی بەهێزی لایەنی كوردی لەو حكوومەتەدا هەبێت، بە ‌شێوەیەك لە هەموو ڕوویەكەوە خزمەتگوزاری بۆ پێكهاتەكانی عێراق دابین بكات و كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا چارە بكات.

لای خۆیەوە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پوختەیەكی دەربارەی چۆنیەتیی دەستپێكردنی كۆبوونەوە و دیدارەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش كرد و، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە بواری ئابووری و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان كرد و ئامادەییی هەرێمی كوردستانی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی هەولێر ـ بەغدا بە ‌مەبەستی چارەكردنی تەواوی كێشەكان دەربڕی.

تاوتووكردنی ڕەوشی ئاوارەكان و گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكانیان و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

د. بەشیر حەداد : پشکی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق جێگیر دەکرێت

د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت حکوومەتی عێراق بەشە…