سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە رایگەیاند، لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاککتر دووپاتدەکەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکیدا نووسیویەتی: ”لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاککتر، هەروەها بۆ هەسارەیەکی لە بارتر دووپاتدەکەینەوە.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، پاراستنی سروشت، بەشێکی سەرەکییە لە گژداچوونەوەی ئەو هۆکارانەی زیان بە ژینگە دەگەیێنن، لە نێویاندا پیسبوونی هەوا.

5ی حوزەیران لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی جیهانی ژینگە ناسێندراوە و ساڵانە لەم رۆژەدا چەندین چالاکی ژینگەیی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵابوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییە ژینگییەکان لەم رۆژەدا کەمترن بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 44 ملیۆن کەس تێپەڕی

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین…