دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 15 مانگی دیکە دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند: سوپاسی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌ین بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان. سوپاس بۆ گه‌ل و حکوومه‌تی ئه‌ڵمانی که‌ پشتیوان و هاوکارمانن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند:  له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستیمان به‌ پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…