له‌ په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى دوێنێ هه‌ینى 2/11/2018ى پارێزگاى میناى له میسر كرد كه‌ تیایدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى مه‌سیحى بوونه‌ قوربانى. به‌ڕێزیان دووپاتى كرده‌وه‌ كه به‌رده‌وامیى كاره‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گه‌وره‌تر.   ئه‌مه‌ ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌:   به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دوێنێ هه‌ینى به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه‌ كرایه سه‌ر پاسێكى مه‌ده‌نى له‌ پارێزگاى مینا له‌ میسر‌ و تیایدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى مه‌سیحى گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.   پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین. خواى گه‌وره‌ سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بدات و قوربانییان بخاته‌ به‌ر به‌خشنده‌ییى خۆى، هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.   وه‌ئه‌ستۆگرتنى ئه‌م تاوانه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه،‌ ئه‌و ڕاستییه‌ نیشان ده‌دات كه‌ تێكشكاندنى سه‌ربازییانه‌ى تیرۆر له‌ به‌ره‌كانى جه‌نگ و لێسه‌ندنه‌وه‌ى خاك به‌ ته‌نیا به‌س نییه‌ و به‌رده‌وامیى كاره‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته‌ به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى یه‌كخستنى تواناكان و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر‌ بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى تیرۆر.  

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان 3/11/2018


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…