نووسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیری بواری منداڵان، مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح هه‌ورامی، دوای تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له‌ سلێمانی كۆچی دواییكرد.

پرۆفایلی عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی

* له‌ ساڵی 1940 لە شارۆچكەی تەوێڵە لە دایكبووە.

*  له‌ ساڵی 1947 لە قوتابخانەی تەوێڵە خراوەتە بەر خوێندن.

* له‌ ساڵی 1948ماڵیان چووه‌ته‌ شاری سلێمانی و تا كۆچی دواییكرد له‌وێ ژیا.

* خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.

*  ساڵی 1958 لە قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایی كوڕان مامۆستای كاتیی بووە.

*  ساڵی 1959 له‌بەشی زمانی كوردی له‌ كۆلیژی ئاداب له‌ به‌غداد وه‌رگیراوه‌، بەڵام له‌به‌ر هەژاریی تەنها دوو مانگ خوێندویه‌تی و به‌ ناچاریی وازی لێهێناوه‌.

*  ساڵی 1959 لە گوندی (چنارنە)ی سەر بە ناحیەی (بنگرد) كراوە بە مامۆستای كاتیی.

* ساڵی 1960 بووه‌ به‌ مامۆستای هه‌میشه‌یی له‌ گوندی (شێنێ)ی سەر بە قەڵادزێ.

* ماوه‌ی 14 ساڵ به‌رنامه‌ی (خه‌نده‌) ی پێشكه‌ش كردووه‌ له‌ رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی تایبه‌ت به‌ هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری منداڵانی كوردستان بوو.

* بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ وه‌ك مامۆستایه‌كی دڵسۆز، خزمه‌تی به‌ منداڵان كردووه‌.

* یه‌كه‌م كه‌س بووه‌، كه‌ وشه‌ی (ئاماژه‌)ی له‌ نووسیندا به‌كارهێناوه‌.

*  ساڵى (2003 – 2006)  وەک شارەزا لە خانەى وەرگێڕان کاریکردووە.

*  تا ئێستا 18 كتێبی به‌چاپگه‌یاندووه‌ بۆ‌ منداڵان.

*  چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشراوه‌، له‌وانه‌:

1- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووجار.

2- بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى سلێمانى.

3- بنکەى ڕووناكبیری گەلاوێژ.

4- دووەمین فێستیڤاڵى هەورامان.

5- گۆڤاری گوڵه‌كان.

6- گۆڤاری جگه‌رگۆشه‌كان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌حمود محه‌مه‌د: پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورستان وه‌ڵامی به‌رپرسا…