نووسراوە فەرمییەكان پێش گەیشتن بەلایەنی‮ ‬پەیوەندیدار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‮ ‬بڵاودەبێتەوە

0
186

خەبات‮: ‬ڕۆشنا عەلی:-
زۆرێك لە نوسراوەكان بە هامشێكەوە بڵاو دەكرێنەوە‮ ‬،كە گوایە ئەمە نوسراوی‮ ‬فەرمییەو بەڕێوەبەر‮ ‬یان لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار ناچار بە جێبەجێكردن دەكات،‮ ‬هەڵبەتە ئەم دیاردەیە بە گشتی‮ ‬بۆ هەموو دام ودەزگا و دامەزراوەكان‮ ‬ڕاستە‮ ‬،بەڵام كاریگەرییەكانی‮ ‬كەمترە لەو كاریگەرییانەی‮ ‬كە بۆ وەزارەتێكی‮ ‬وەك وەزارەتی‮ ‬پەروەردە دروستدەبێت،‮ ‬بۆیە ئەم تەوەرەی‮ ‬ئێمە تایبەتەبە كاریگەرییەكانی‮ ‬لەسەر وەزارەتی‮ ‬پەروەردەكە،‮ ‬ئایا ئاساییە نوسراوە فەرمییەكان لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوببنەوە؟ ئایا تەنها تۆرە كۆمەڵایەتییەكانی‮ ‬ئێمە لە كوردستان پڕن لە نوسراوی‮ ‬فەرمی‮ ‬یان بەگشتی‮ ‬پێویستی‮ ‬سەردەمە؟ بۆچی‮ ‬نوسراوە فەرمییەكان لە وەزارەتەكانەوە دزە دەكەنە نێو تۆرە كۆمەڵایەتییەكان؟ كێ بەرپرسە لە پارێزگارینەكردن لەنوسراوەكان پێش گەشتن بەلایەنی‮ ‬پەیوەندیدار؟ تاچەند لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار دەتوانێت لەڕێگای‮ ‬تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بریارەكان پێش گەشتنیان جێبەجێبكات؟

شەفافییەت
مامۆستا عەباس بەرزنجی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬جێبەجێكارو شارەزا لە بواری‮ ‬پەروەردە دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئایا ئاساییە نوسراوە فەرمییەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو ببنەوە پێش گەشتن بەلایەنی‮ ‬پەیوەندیدار لەم بارەیەوە وتی‮:‬‮ ‬شەفافیەت لە بەرێوەچونی‮ ‬كار لە فەرمانگە حكومیەكان شتێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬یە و مافی‮ ‬هەرهاوڵاتیە كە زانیاری‮ ‬لەسەر ماف و ئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت لە بابەتە‮ ‬یاسایی‮ ‬و تەندروستی‮ ‬و دارایی‮ ‬و دەستوری‮ ‬ئەمە ئەركی‮ ‬حكومەتە رۆشنبیری‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستوری‮ ‬و هتد‮.. ‬بڵاو بكاتەوە نەك خەڵكێك بەم كارە هەستێت لە سۆشیال میدیا نوسراوێكی‮ ‬دزە پێكراو بڵاو بكاتەوە بێ ئەوەی‮ ‬خەلفیەكی‮ ‬ئیداری‮ ‬یان زانستی‮ ‬هەبێت بەمەبەستێكی‮ ‬بەرتەسك،‮ ‬كەبەرای‮ ‬من خزمەت بەو پرۆسەی‮ ‬شفافیەت و مافی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬زانیاری‮ ‬یە ناكات‮ ‬،‮ ‬بڵاوبونەوەی‮ ‬نوسراوی‮ ‬فەرمی‮ ‬تەنها مافی‮ ‬ئەو وەزارەتەیە كە لە سایت و پەیجی‮ ‬خۆی‮ ‬بڵاوی‮ ‬بكاتەوە‮ ‬،‮ ‬هەر هاوڵاتیەكیش‮ ‬یان سوشیال میدیا نافەرمیەكان مافی‮ ‬خۆیانە وەری‮ ‬بگرن و‮ ‬ڕاو سەرنجی‮ ‬خۆیانی‮ ‬لەسەر بڵاو بكەنەوە‮.‬

نەبوونی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬یاسایی
مامۆستا عەلی‮ ‬عەودی‮ ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬و شارەزالە بواری‮ ‬پەروەردە هەر لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئایا ئاساییە نوسراوە فەرمییەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بێتەوە پێش گەشتن بەلایەنی‮ ‬پەیوەندیدارو ئاماژەی‮ ‬بۆ دوو هۆكار كرد لەمبارەیەوە وتی‮:‬‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬هەر كۆمەڵگایەك پەیوەستە بە پێشكەوتنی‮ ‬بواری‮ ‬پەروەردەو فێركردن لەو كۆمەڵگایە بۆیە دەبێت زۆر بەهەستیاری‮ ‬هەڵس وكەوتی‮ ‬لەگەڵدا بكرێت،‮ ‬بەڵام بەداخەوە هەندێك هۆكاری‮ ‬نەشیاو هەن و بەرچاومان دەكەوێت وەك دزەپێكردنی‮ ‬نوسراوە فەرمیەكان پێش گەیشتن بۆ شوێنی‮ ‬مەبەست،‮ ‬ئەمەش بۆ دوو هۆكار دەگەرێتەوە‮ ‬یەكەم كەمتەرخەمی‮ ‬نواندن لەلایەن فەرمانبەرەوە دووەمیان نەبونی‮ ‬هوشیاری‮ ‬یاسایی‮ ‬لەلایەن هاوڵاتیانەوە،‮ ‬نەخێر گونجاو نیە نوسراوەكان بڵاو بكرێنەوە پێش گەیشتن بۆ شوێنی‮ ‬ئاراستەكراو‮.‬

بابەتێكی‮ ‬ناشارستانی‮ ‬
د‮. ‬موئمن زەڵمی،‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆو پسپۆڕی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬زمان و پەروەردە ئاماژە بەوە دەدات كە بڵاو كردنەوەی‮ ‬ئەم نوسراوانە‮ ‬یەكێكە لە بابەتە ناشارستانییەكان ئەو لەمبارەیەوە وتی‮:‬‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیدا نەبوونی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬پێویست بۆ چۆنیەتی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ گرنگییەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬یەكێكە لە كەموكورتی‮ ‬و كێشەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬ئێمە،‮ ‬ئەم كەموكوڕییەش لە تەواوی‮ ‬بوارەكاندا‮ ‬ڕەنگی‮ ‬داوەتەوە،‮ ‬تەنانەت زۆر جار قۆناغبەندی‮ ‬كەیسە هەستیارەكانیش لەبەرچاو نەگیراوە‮. ‬

نەبوونی‮ ‬سیستەم
دەربارەی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬كە ئایا ئەم دیاردەیە لە تۆرەكانی‮ ‬ئێمە بەو جۆرە زەقەهەیە‮ ‬یان پێویستی‮ ‬سەردەمەو گشتییە مامۆستا عەباس وتی‮:‬‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬ئێمە بەداخەوە زۆر زەقە لە بەر ئەوەی‮ ‬كاری‮ ‬حكومیمان بە سیستەم نەكراوە بۆیە ئەم دیاردانە كۆنترۆڵ كردنی‮ ‬زەحمەتە نەك تەنها دزەپێكردنی‮ ‬نوسراوی‮ ‬فەرمی‮ ‬زۆر دیاردەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و دیاردەی‮ ‬واستەو مەحسوبیەت و رۆتین و‮… ‬هتد
مامۆستا عەلی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬وایە كە لە كوردستان جیاوازە و زۆرتر بەربڵاوە ئەو وتی‮ : ‬ئەوەی‮ ‬لە كوردستان دەگوزەرێ زۆر جیاوازە لەگەڵ جیهانی‮ ‬دەرەوە‮.‬
چارەسەرەكان‮ ‬
م‮. ‬عەلی‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەم گرفتە پێی‮ ‬وایە پێویستە دوور لە تۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬زانیارییەكان ئاڵ و گۆڕ‮ ‬بكرێن م عەلی‮ ‬وتی‮:‬‮ ‬دەبێت بەدواداچونی‮ ‬تەواو بكرێت لەگەڵ دیاریكردنی‮ ‬هۆكارو چارەسەركردن بەپێی‮ ‬یاسا وە پابەندبون پێیەوە،‮ ‬وە لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار ئەگەر نوسراوی‮ ‬فەرمی‮ ‬پێ نەگات ناتوانێت پابەندی‮ ‬جێبەجێكردن بێت‮ ‬،‮ ‬چونكە تۆری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬جێگای‮ ‬متمانە و سەرچاوەی‮ ‬باوەرپێكراو نیە وە بە زۆر شێوە بڵاو دەكرێنەوە چ لەرێگای‮ ‬فەیسبوك‮ ‬یاخود فایبەر‮ ‬یان هەر تۆرێكی‮ ‬تر بێت كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆیە دەكرێت بەپێی‮ ‬یاسا بنەبڕ‮ ‬بكرێت،‮ ‬وە تا لەگەڵ سەردەم بەردەوام بەرەوپێش برۆین وە زوو گەیشتنی‮ ‬نوسراوەكان بۆ لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار تەنها بە ئەلیكترۆنی‮ ‬كردنە بۆ ئەم مەبەستەش بەخۆشحاڵیەوە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە لەم سێكتەرە هەنگاوی‮ ‬باشی‮ ‬بریوە خەریكە بە ئەلیكترۆنیكردن لە تەواوبون نزیك دەبێتەوەو بەكۆتا دێت‮. ‬هیوادارم گشت لایەك هاوكارو هەماهەنگ بێت لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬پەروەردە دوور لە دەست وەردان،‮ ‬چونكە هەستیارترین سێكتەرە تاكو بتوانێت خزمەتێكی‮ ‬بەرچاو لە پرۆسەی‮ ‬پەروەردەو فێركردنا بكات بۆ كۆمەلگاكەمان و دەزگا فەرمی‮ ‬و نافەرمێكان باشترین سوودی‮ ‬لێ وەربگرن‮. ‬
مامۆستا عەباس بەرزنجی‮ ‬پێی‮ ‬وایە كە پێویستە وەزارەتەكان هەمانگ بن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان ئەو وتی‮: ‬بۆ كۆنترۆل كردنی‮ ‬دزەپێكردن هەر وەزارەتێك بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ دەزگا ئەمنیەكان وەك هەنگاوێكی‮ ‬ڕێگری‮ ‬لەم دیاردەیە دەتوانێت‮ ‬پلانی‮ ‬هەبێت بەتایبەتی‮ ‬هەندێك لەو نوسراوە فەرمییانە پەیوەندی‮ ‬بە ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬هەیە ناكرێت فەرامۆش بكرێت‮.‬
د‮. ‬موئمن دەربارەی‮ ‬چارەسەر كردنی‮ ‬ئەم گرفتە وتی‮:‬‮ ‬بە بڕوای‮ ‬من بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەم دیاردەیە كاركردنمان پێویستە،‮ ‬هەنگاوی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬بۆ بناغەدانان بە پەروەردەیەكی‮ ‬تەندروست و هوشیارییەكی‮ ‬دروست و سیاسەتێكی‮ ‬گشتگیری‮ ‬واقیعبینانە،‮ ‬بۆ ئامانجێكی‮ ‬گەورە و سەرتاسەری‮ ‬كە ئەویش‮ “‬ژیانێكی‮ ‬پێگەشتوو بۆ میللەتێكی‮ ‬تێگەشتوو لە كوردستانێكی‮ ‬پێشكەوتوو”دا،‮ ‬نەك فراوانكردنی‮ ‬موزایەدە و مونافەسە و دەستبردن بۆ بڵاوكردنەوە و دزەپێكردنی‮ ‬نوسراوی‮ ‬فەرمی‮ ‬حكومی‮ ‬كە بەشێكە لە ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئێمە‮.‬

كەمتەرخەمی‮ ‬نواندن‮ ‬
دەربارەی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬كە ئایا هۆكار چییەو كێ بەرپرسی‮ ‬یەكەمە لە دزە پێكردن مامۆستا عەلی‮ ‬وتی‮:‬‮ ‬دزەكردنی‮ ‬نوسراوەكان دەگەرێتەوە بۆ نەبونی‮ ‬سكیوریتی‮ ‬یاخود كەمتەرخەمی‮ ‬نواندن لە وەرگرتنی‮ ‬سزا لەشوێنە دزەپێكراوەكە‮ ‬یاخود دزەپێكەر‮.‬

مامۆستا عەباس محەمەد پێی‮ ‬وایە دەزگاكە خۆی‮ ‬ئەو وتی‮ : ‬بەرپرسی‮ ‬یەكەم لە دزە پێكرانی‮ ‬نوسراوە فەرمێكان‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دار خۆیەتی،‮ ‬گروپەكانی‮ ‬ڤایبەر پێویست بوو كاریان جیاوازبێت‮ ‬،‮ ‬زیاتر وەك تۆڕێكی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬و گەیاندنی‮ ‬زانیاری‮ ‬و كۆمەڵێك خزمەتگوزاری‮ ‬تر كە زۆرێك لە گروپ و فەرمانگاو‮ ‬دەزگافەرمی‮ ‬و نافەرمییەكان باشترین سوودی‮ ‬لێوەربگرن‮. ‬
د‮. ‬زەڵمی‮ ‬لەبارەی‮ ‬هۆكارەكەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هۆكارەكە موزایەدەیە ئەو وتی‮: ‬بەداخەوە هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەم دیاردەیە بڵاوبوونەوەی‮ ‬پەتای‮ ‬موزایەدە و مونافەسەی‮ ‬ناتەندروستی‮ ‬حزبییە لە نێوان ئەندام و لایەنگرانی‮ ‬هێزەكان بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە،‮ ‬هەروەها كەمبوونەوەی‮ ‬متمانەی‮ ‬خەڵكە بە پەرلەمانتاران و بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پۆستە وزارییەكان،‮ ‬لەوەش خراپتر ئەوەیە بۆ زیادكردنی‮ ‬چوار لایكی‮ ‬پەیجەكانی‮ ‬سۆشیاڵ میدیا و زیادكردنی‮ ‬بینەر خراپترین مادەی‮ ‬ئیعلامی‮ ‬دەوروژێنرێت و بە شێوەی‮ ‬نەشیاو نوسراوە فەرمییەكان لە خراپترین بەرنامەدا دەخرێتە سەرشاشەی‮ ‬تیڤیەكان‮.‬
بەداخەوە ئەمەش بەڵایەكیترە‮ ‬یەخەی‮ ‬میللەتی‮ ‬گرتووە و وەك چۆن هەمووان خەریكی‮ ‬رووكەش و موزایەدە و چاوبەستكردنی‮ ‬گشتین‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: هەر هاوبەشێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت، لەم مانگە بە دواوە مانگانە پسوولەی 100 هەزار دیناری بۆ دێتەوە

خەبات: رەنجبەر بەرزنجی – سۆران:- ئەگەرچی ماوەی چەندین ساڵە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردست…