نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر : هیچ كێشه‌یه‌كی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا نییه‌

0
72

نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست و ڕای گشتی روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا دوێنێ شه‌و وا پیشاندرا گوایه‌ ئۆكسجین نه‌ماوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ڕامانگه‌یاند كه‌ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌راستیه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ چه‌ند بوتڵێكی ئۆكسجین به‌ناوی لایه‌نێكی سیاسی هێنرابووه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌كاتی ئێستادا بڕی ته‌واو به‌یه‌ده‌گه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ده‌ڵێت: لێره‌دا جارێكی تر ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌هیچ كێشه‌یه‌كی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا نییه‌.

نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌وچه‌واشه‌و دڵه‌راوكێیانه‌ ، كه‌له‌سۆشیال میدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ،له‌هه‌مان كات هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌‌ كه‌ به‌رده‌وامين له‌ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشان و داوا ده‌كه‌ین لێبگه‌ڕێن خزمه‌تگوزاری چارسه‌ری به‌رێگای راست و زانستی خۆیدا بڕوات .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ پارێزگای دھۆك دەوامی فەرمیی له‌ دامودەزگاكانی حكوومەت راده‌گیرێت

جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند، دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێ…