رۆژی چوارشەممە دوای کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا و ئەوروپا، نرخی نەوت بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد، بە جۆرێک دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بۆ سەرووی 45 دۆلار بەرزبووەوە.

لە کاتێکدا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نرخی نەوتی برێنت بە 41 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا، بە درێژایی مامەڵەکانی ناو بازاری نەوت، نرخی ئەو کالا ستراتژییە بەردەومیدا بە بەرزبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی خۆی. نرخی نەوتی برێنت ئێستا گەیشتووەتە 45 دۆلار و 20 سەنت.

جگە لە گەشبینییەکانی پەیوەست بە کاریگەربوون و دابەشکردنی ئەو ڤاکسینەی کە لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەرمانەوە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبووە، بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک لە ئەمریکا لەسەر کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
بەپێی ئەو راپۆرتە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا هەفتەی رابردوو 5.1 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە بۆ 482 ملیۆن بەرمیل، ئەوەش بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.
ستێڤن ئەنەس، شرۆڤەکاری بازاڕی نەوت سەر بە کۆمپانیای ئەخزی ترەید لەو بارەیەوە رایگەیاند پەیمانگای نەوتی ئەمریکا دیسان شارەزایان و کاربەدەستانی پیشەسازیی نەوتیان شۆککرد، ئەو کاتەی کە بەپێچەوانەی پێشبینییەکان رایگەیاند قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دابەزیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

میدیای ئێران: زانایەکی بواری ئەتۆم لە تاران “تیرۆر” کرا

ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا. بەگوێرەی ئاژانسە…