ئەمڕۆ ٢٦/١/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلێستەر بێرت وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، کە هەریەک لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ئامادە بوون، پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کرا.

لەو دیدارەدا تایبەت بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، مەسرور بارزانی پەسەندکردنی بودجەی گشتیی بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد، بەو پێیەی دەبێتە هاندەر بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکان و بە پێویستیزانێ بەریتانیا رۆڵی خۆی ببینێ لە زیاتر لێکنزیککردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولادا.

لەلای خۆیەوە وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا باسی لەوە کرد، بەریتانیا لە پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەردەوام دەبێت و رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتگیری زیاتر لە هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکانی تایبەت بە مادەی ١٤٠ دەکات، بۆئەوەی دەرفەت نەدرێتە سەرهەڵدانەوەی داعش و زەمینەی رێککەوتنی سیاسی لەسەر بنەمای دەستوور بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەو ناوچانە بێتەدی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی دهۆك ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا پێشێلی مافه‌كانیان كرابێت

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “كو…