مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی خەڵکی لوبنان دەکات

0
136

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەیروت و قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەو شارە دەربڕی.

لە تویتێکدا سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە، دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە تەقینەوەکە کاریگەری کردووەتە سەریان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان لەم کاتە سەختە دووپات دەکاتەوە.

سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەی هاوخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خێزانی کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکە رادەگەیەنێت.

بەهۆی دوو تەقینەوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، 30 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون و تاکو ئێستا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکان ئاشکرا نەکراوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا کرد

سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردست…