مەرجی تایبەتی سریل فەتاح بۆ دوێت كردن چییە؟ … سریل فەتاح: هەوڵ دەدەم نمونەیەكی جوان و باشی كەسایەتی ژن بم

0
442

دیمانە وریشە عومەر

چۆن باس لە ئەزموون و ئاشنا بوونت بەدونیای هونەر دەكەیت؟
دەربارەی ئاشنابوون بەهونەر دەتوانم بڵێم بەهرەی هونەریم لە گەڵ بوونم لە دایكبووە هەر بۆیە لە بیرەوەریم تا ئێستا حەزم بەكاری هونەری كردووە و ئاشنایەتیم هەبووە لەگەڵیدا، هەر لەپۆلی یەكەمی سەرەتاییەوە، كە پینج ساڵ بووم گۆرانیم گوتووەچالاك بووم لە بە شداری چالاكییەكانی قوتابخانە، لەبیرمە ئەوكاتیش وێڕای ئەوەی مناڵ بووم، گۆرانییە قورسەكانم هەڵدەبژارد بۆ گوتن ئەدام دەكرد، هۆكارێكی دیاریكراو نەبوو لەوتەمەنەدا وام لێبكات حەز بەوە بكەم، بەڵام هەستم بەدڵخۆشی دەكرد كە دەمبینی شتێكی جیاواز دەكەم توانایە كی جیاواز پیشان دەدەم، یان گۆرانی جیاواز لە هاوڕێ قوتابیەكانم دەڵێم.
دەستپێكی كاری هونەریت، لەكوێوە بوو؟
وەكو پێشتر باسم كرد، هەر لەقۆناغی سەرەتای خوێندنەوە دەستمكردووە بە گۆرانی گوتن، لە چالاكی قوتابخانەكاندا بەشداریم دەكرد، لە قۆناغەكانی كۆتایی خوێندندا لەگەڵ مامۆستایانی موزیك و ئاوازدانەران، مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و ولیەم یوحەننا و مامۆستا صلاح رەئوف و مامۆستا خالید سەركار، لەسەر ئاستی شارەكانی باشوری كوردستان و عێراق بەشداریی چالاكی پێشبڕكێی هونەری دەنگ و میوزیكی قوتابخانەكانم كردووە، لە پیشكەشكردنی ئوپێرا وەك دە نگ بێژ بەگوتنی ( ئوپەرێتی دارستان ) توانیم پلەی یەكەم بەدەست بهێنم، دواتریش كەم تازۆر بۆخۆم خەریكی هونەر و باشتر تێگەیشتن بووم لە هونەر، كاتێكیش بەگونجاوم زانی دەستم بەكاری هونەری كرد.
بەلاسایی دەستت پێكرد، یان دەتوانین بڵێین ڕێچكەیەكی تایبەت بەخۆت دیاریكردووە؟

یەكەم بەرهەمی من كە وەكو بەرهەم بڵاوم كردەوە، لەساڵی 2009 بوو بەناوی ( ئازارت دام) گۆرانییەكی تایبەت بوو بەخۆم و لاسایكردنەوە نەبوو، تا ئاستێكی باش پێشوازییەكی باشی لێكرا لای گوێگرانەوە و شارەزایانی بواری دەنگ و موزیكەوە.بەڵام لاسایكردنەوەش گەر مافی خۆیی پێ بدرێت كارێكی ئاساییە، هەموو بوارێكی ژیان بە لاسایكردنەوە دەست پێدەكات و لەسەر بنەمای ئەوی پێشتر پەرەی پێ دەدرێت.بەگوتەی شارەزایانی بواری دەنگ، دە نگی من ئیدنتتیت و شێوازێكی تایبەتی خۆی هەیە و ئاسان لە بیستندا دەناسرێتەوە، ئەوەش یەكێكە لەو تایبەتمەندیانەی كە دەبێت لە دەنگبێژدا هەبێت، ئەوە و جگە لەوەی توانایی دە نگیم بە هرە یە تیامدا لەگەڵ ئە وە شدا ئەوەندەی پێمكرابێت، كارم لەسەر پەروەردەكردنی دەنگی خۆم كردووە بە شێوەیەكی زانستیانە، و بەو رێگەیە توانیومە شێوازێكی تایبەت بەخۆم لە ئەداكردندا دیاریبكەم و كاری لەسەر بكەم.


وەك كچە گۆڕانیبێژێك دەتەوێت چی بكەیت بەبەراورد لەگەڵ ئەو ئافرەتە گۆرانیبێژانەی پێش خۆت نەیان كردبێت ؟
هەر ئافرەتێك كە كاری هونەری كردبێت، باشی كردبێت یان خراپ، لای من شایەنی دەستخۆشی لێكردنە، چونكە لە كۆمەڵگەیەكی داخراودا دەستی پێكردووە و بۆخۆی تەنها هاتنە پێشەوەی جۆرێك لە هونەر و ئازایەتی بووە.من تەنها ئافرەتان نا، دەمەوێت لە بوارەكەدا كاری جیاوازتربكەم لە هەر هونەرمەندێكی دیكە، جا پیاو بێ یان ژن بێت، دەمەوێ تەنها بە پشت بەستن بە دەنگ و بەهرە كار نەكەم، بەڵكو ئەوەندەی بتوانم هەوڵ دەدەم، بەشێوازێكی زانستیانەتر و پرۆفیشناڵانەتر كار بكەم، هەوڵ ئەدەم نمونەیەكی جوان و باشی كەسایەتی ژن بم لەو بوارە.
تاچەند بوار ڕەخساوە بۆ ئێوەی ئافرەت كە بتوانن وەك بوارەكانی دیكەی ژیان لەبواری هونەر كار بكەن؟
خۆشبەختانە تا دێ كۆمەڵگە بەرەو كۆمەڵگەی مۆدێرن و كراوە دەڕوات، گەر بەراورد بكەیت ئێستا لە زۆربەی بوارەكاندا ئافرەتان بەشدارییەكی كاراتریان هەیە لەڕابردوو، ئەم باشتربوونە لە بەشداری ژنان، بە بواری هونەریشەوە دەبینرێت، هەموو دەزانین رابردوو ئەو كچانەی لە بواری هونەردا كاریان دەكرد، بە پەنجەی دەست دەژمێردران، زۆر كات لە بواری شانۆ و دراما پیاوان رۆڵی ژنانیان دەبینی بەهۆی كەمی ژنەوە لەو بوارە، ئێستا ژنان بەشداریی بەرفراوانتر زیاتریان هەیە، بۆیە بە گەشبینییەوە دەڵێم، تا دێ كۆمەڵگە بەرەو كرانەوەی زیاتر دەڕوات و بەشداری ژنانیش زیاتر دەبێت.
تا ئێستا خاوەنی چەند بەرهەمیت ؟
خاوەنی زیاتر لەبیست كاری هونەریم لە پەیام و ناوەڕۆك و شێواز و ستایلی جیاواز، هەروەها ئەزموونی ئاوازدانانیشم هەبووە بەرهەمێكی نەتەوەییم بەناوی ( ئەی وەتەن ) كە بڵاوكراوەتەوە لە ئاوازی خۆمە، جگە لەوە ئاوازم بۆ بەرهەمێكی تر لە تێكستی شاعر رە نج سەنگاوی داناوە لەداهاتوودا بڵاو دەكرێتەوە.
توانا و بەهرەی ئافرەتە دەنگ بێژەكان چۆن دەبینی بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشووتر ؟
گەر بەشێوەیەكی گشتی قسە بكەین، چ لەپیاو چ لە ژن، لەبواری دەنگبێژی و گۆرانیدا، زۆر لە هونەرمەندەكان پێویستیان بە كاری زیاتر و پەیداكردنی شارەزایی زیاتر هەیە، دەبێت زیاتر خۆیان و دەنگیان پەروەردە بكەن، بۆچی تا ئێستا لە ئاستی پێویستدا نین، رەنگە هۆكار زۆر هەبن وەكو نەبوونی كۆرساتی تایبەت یان دەرفەتی خوێندن لەو بوارە و زۆر هۆكاری دیكە.
گروپێكی تایبەت هەیە تۆ كاری لەگەڵ بكەیت و بەرهەمی لەگەڵدا بڵاو بكەیەتەوە؟
نەخێر لەسەرەتای كاری هونەرییمەوە بەشێوەیەكی ئازادانە كارم كردووە، گەر دەرفەت هەبێ و كاری شیاو هەبێت، لەگەڵ هەر گروپێك كە پەسەند بێت لام، بێگومان كاریان لەگەڵ دەكەم، بەڵام حەزم بەوە نییە خۆم پەیوەستی تەنها یەك گروپ بكەم و لەگەڵ یەك گروپدا كار بكەم .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

کەمێک پێش ئێستا لۆرینتزۆ گورینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە شاری هەولێر-ی پایتەختی هەرێ…