مێسی: دەمتوانی بەرێگای دادگا لە بەرشلۆنە بڕۆم‌، بەڵام هەرگیز نەمویستووە لە دادگا بەرامبەر یانەكەم بووەستمەوە

0
136

خەبات: هاوار مورتكەیی:- سایتی goal.com دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ لیۆ مێسی ئەنجامداوە و تیایدا هۆكارەكانی داواكردنی رۆیشتنی لە بەرشلۆنە و و كێشەكانی لەگەڵ جۆسیپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆك ئاشكرا دەكات، لەم دیمانەیەدا هۆكاری راستەقینەی پاشگەزبوونەوەی لە دوا ساتەكاندا لە شجوچـ كەتەلۆڤنیەكە دیاری دەكات، ئەمەش دەقی دیمانەیەكەیە:
*ئەو هەموو ماوەە تێپەڕی بەبێ قسەكردنت؟
-یەكەم شت دۆڕانەكەی لشبۆنە زۆر سەخت بوو بۆم، دەمانزانی كە بارن میونشن ركابەرێكی سەختە، بەڵام نەماندەزانی لە كۆتاییدا كارەكان بەم شێوەیە كۆتایی دێت، زۆر بەهەژار وێنەی یانە و شارەكەمان نیشاندا، هەستم بەهیچ نەدەكرد كە پێی هەستم، پێم باش بوو كات بڕوا ئینجا قسەبكەم.
*بۆچ بەرشلۆنەت ئاگاداركردەوە كە دەتەوێت بڕۆی؟
-یانەكەو و سەرۆكی یانەكەم ئاگادار كردەوە كە دەمەوێت بڕۆم لە بەرشلۆنە، بەدرێژایی ئەو ساڵە هەر پێم دەگوتن، بەڵام پێم وابوو ئێستا كاتێكی لەبارە بۆ رۆیشتن، پێم وایە یانەی بەرشلۆنە پێویستی بە لاو و خۆنوێ كردنەوەیە، بیرم كردەوە كە ئیتر كات من لەو یانەیە تەواو بوو، زۆر هەستم بە بێزاری دەكرد كە كاروانەكەم لێره كۆتایی هات،‌ ئەمساڵ زۆر سەخت بوو، ماندووبووم لە راهێنان و ژووری جل وبەرگ گۆڕین، كاتی هات كە بەدوای بەرەنگاربوونەوەیەكی تازە هەنگاو بنێم.
هەروەها مێسی گوتی: داواكردنی جێهێشتنم لەبەرشلۆنە لەبەر ئەنجامەكەی بەرامبەر بایرن میونشن نەبوو، لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا، ماوەیەكی زۆرە بڕیارم دابوو كە یانەكە جێبهێڵم، هەربۆیەش سەرۆكی یانەكەم بەبڕیاری كۆتایی خۆم لە گەڵ كۆتایی هاتنی وەرز ئاگادار كردەوە.
*پێشتر هیچ هەستت بەتەنهایی كردبوو؟
نەخێر، هەستم بەتەنهایی نەكردووە، هەمیشە كەسێك لەگەڵم بووە، ئەو كەسانە هێزی پێویستیان پێبەخشیم، بەڵام هەستم بەئازار دەكرد كاتێك لەو كەسانە و میدیاكان باسی تاچەند پابەندبوونی منیان لەگەڵ بەرشلۆنە دەكرد، هەندێ شتیان دەگووت كە شایستەی من نەبوو، بەڵام ئەوانەی كە روویدا ئەوا رووی دا، رووی راستەقینەی هەندێ كەسی بۆ دەرخستم.
هەروەها گوتی: جیهانی تۆپی پێ زۆر سەختە، كەسانی دووڕوو زۆرن و لەهەر رووداوێكدا رووی راستەقینەی ئەوانەم بۆ دەردەكەوێت، زۆر ئازار دەكێشم‌ كاتێك گومان لەخۆشەویستیم بۆ بەرشلۆنە دەكرێت‌، گرنگ نییە دەمێنمەوە یان دەڕۆم، بەڵام خۆشەویستیم بۆ بەرشلۆنە هەرگیز ناگۆڕێت.
*بەدرێژایی 20 ساڵی رابردوو ئازارترین شت بۆ مێسی چ بووە؟
لەراستیدا هەموو شتێك باسكردنی هاوڕێكان و سەروەت و هەموو ئەوانەی لەسەرم گوتراون بوونەتە مایەی ئازاردانم، من هەمیشە بەرشلۆنەم خستۆتە پێش هەموو شتێكەوە، زۆر جار توانام هەبووە كە یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵم، هەموو ساڵك دەمتوانی بەرشلۆنە بەجێ بهێڵم و پارەی زیاترم دەست بكەوێت، بەڵام هەمیشە مانەوەم لەماڵەكەی خۆم هەڵبژاردووە.
لێرە سەختە بڕیارلەسەر باشتركردن بدەیت، بەڵام هەست دەكەم و بەپێویستی دەزانم گۆڕانكاری و بەدوای ئامانجی تازەوە بەگەڕێن.
*لەكۆتاییدا هەردەبێ ئەو 20 ساڵەت لەبەرشلۆنە بەجێبهێلی، تەمەنی خۆت لەگەڵ خێزانەكەت لەو شارەدا بەسەر بەریت، ئەمە زۆر ئاسان نەبوو بۆتۆ، دواجار تێگەیشتین سەرباری هەموو ئەمانە كە لەبەرشلۆنە بەردەوام دەبیت؟
-بێگومان ئەمە بۆ من بڕیارێكی زۆر سەخت بوو، دیسان دەڵێمەوە ئەم بڕیارە لەبەر ئەمجامەكەی بایرن نەبوو، هەمیشە ئەوەم گوتووە، پرۆژەی‌ بەدیهێنانی ناسناوەكان لەپێناو بەردەوام بووم لەنووسینەوەی ئەفسانەی بەرشلۆنە، لەراستیدا ماوەیەكی زۆرە هیچ پرۆژەیەكی لەمشیوەیە لە بەرشلۆنە بوونی نییە، بینەوبەردەیەكی زۆر و بەربەست درووستكردن هەیە، هەمووجار ئەوەم گووتووە كە ئەوەی من بۆی دەگەڕێم، خێربووە بۆ بەرشلۆنەو خێزانەكەم.
*چی روویدا كاتێك بەخێزانەكەت گووت دەتەویت بەرشلۆنە جێبهێلیت؟
-كاتێك خێزان و مندالەكانم لەو هەواڵە ئاگادار كردەوە، شتەكان هەمووی وەك درامایەك لێهات، هەموویان دەستیان بەگریان كرد، منداڵەكانم رەتیانكردەوە بەرشلۆنە بەجبهێڵم و ئەوانیش قوتابخانە بگۆڕن، بەڵام من دوورتر سەیرم كرد، دەمەوێ لەسەر باشترین ئاست ركابەری بكەم، ناسناوەكان بەدەست بهێنم، بەتابەتیش خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەورووپا، كە باش دەزانم ئەمە پاڵەوانێتییەكی سەختە، بەڵام پیویستە ركابەر لەسەر بكەین، بەلایەنی كەمەوە ركابەری بكەین نەوەك بكەوین هەروەك لە رۆما و لیڤەرپوول و لشبۆنەدا روویدا، هەموو ئەمانە وای لێكردم ئەم بڕیارە بدەم، پێم وابوو من سەربەستم لە رۆیشتنم لە بەرشلۆنە هەروەك هەمووجار لەكۆتایی وەرز سەرۆكی یانە پێی دەگوتم، ئێستا باس لەراستییەك دەكەن كە بەر لە 10ی مانگ پێم نەگوتبوون، بەڵام لەم بەروارەوە لەبارودۆخێكی خراپ كە ئەو پەتایە هینایە پێشمان، ئێمەركابەری لە سەر لالیگا دەكەین، ئەم هۆكارانە بوون كە وای لێكردم لە بەرشلۆنە بەردەوام بم، سەرۆكی یانە پێی گوتم تاكە رێگا بۆ جێهێشتنی ئەو یانەیە دەبێ 700 ملیۆن یورۆ بدەی، كە ئەمەش مەحالە، رێگای دەكەهەبوون بۆ رۆیشتن ئەویش دادگا، بەڵام هەرگیز نەمویستووە بەرامبەر بەرشلۆنەوە بوەستم و بیرم لەو هەڵوێستە نەكردۆتەوە، چونكە ئەو یانەیەم خۆش دەوێ بەتایبەتی دوای ئەو هەمووەی لەمنداڵییەوە پێی بەخشیوم، بەرشلۆنە هەموو شتێكی پێ بەخشیوم، منیش ئەوەی لەتوانامدا هەبووە لەپێناو ئەو یانەیە كردوومە، بێگومان ئەو بیرۆكەیە بەمێشكم دا نایەت كە بچم لەدادگا بەرامبەر بەرشلۆنە بوەستمەوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لەیادی ریفراندۆمە پیرۆزەكەی كوردستاندا، دەبێ چاوەڕێی دەرفەتێك بكەین

نیان ئەحمەد 25\9\2017 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ نەتەوەی كورد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لە داگی…