خەبات: هاوار مورتكەیی:– هەواڵی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا كاریەگەریی خۆی لەسەر تەواوی كایەكانی ژیاندا درووست كرد و وەرزشیش یەكیك لەو كایانە بوو كە زۆرێك لە ێاڵەوانیتییەكانی راگرت، بەتایبەتیش لە یاری شەترەنج كە بەهۆی نزیكیی هەردوو یاریزان لە كاتی یاریكردن، پاڵەوانێتییەكان وەستێنران، بەڵام دواتر لە رێگەی ئۆنلاینەوە زۆرێك لە پاڵەوانێتییەكان بەردەوامییان پێدرا، بەڵام ئەو تام و چێژەی جارانی نابێت، لەمیارەیەوە خاتوو مێری ئەرابیدزە شەترەنجزانی هەڵبژاردەی جۆرجیا كە لە ساڵی 2015 ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانیان بەدەستهێنا لە لێدوانێكی تایبەت بۆ لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات گوتی: بەشێوەیەكی راشكاوانە دەیڵێم هیچ حەز لە پاڵەوانێتییەكانی ئۆنلاین ناكەم، ئەو تام و چێژەی نییە كە بەدەست داشەكان دەجولێنی و ركابەرەكەت بەرامبەرت دانیشتووە.

مێری Meri Arabidze كە هەڵگری بڕوانامەی WGMە زیاتر دەڵێت: ئێستا كە یاری شەترەنج لەرێگای ئینتەرنێتەوە ئەنجام دەردێت بۆتە شتێكی رۆژانەی رۆتینی، كە چەندین كێشەت بۆ درووست دەكات، بەڵام نامەوێ لە گرنگیی ئۆنلاین لەم كاتەدا كەم بكەمەوە، چونكە زۆر گرنگە بۆ شەترەنجزانان كە بەشداری پاڵەوانێتییەكان بكەن و خەڵاتەكانیان ببەنەوە، هەروەها دەڵێت: كاتێك بەهۆی ئەو پەتا نەگریسەوە هەموو پاڵەوانێتییە گرنگەكان دواخران، شتێكی نایاب بەناوی شەترەنجەوە نما، من لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەشداری چەند پاڵەوانیتییەك دەكەم، بەڵام تەنها بۆ بردنەوەی چەند خەڵاتێك، لەهەمان كاتیش لە رێگای ئینتەرنێتەوە وانەكانی شەترەنج دەخوێنم، واتە ئێستا هەموو شتێكمان بووەتە ئینتەرنێت.

جێی باسە مێری ئەرابێدزە لە ساڵی 1994 لە تبلیسی لەدایك بووە، لە ئاستی خوار 10 ساڵیدا توانیویەتی ناسناوی ئەورووپا و جیهان بەدەست بهێنێت، و ئێستاش یاریزانی هەڵبژاردەی جۆرجیایە و هەڵگری بروانامەی گراندماستەری ئافرەتانە هەوڵی ئەوە دەدات بڕوانامەی گرانداستەری فیدا بەدەست بهینێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزیری پەروەردە: بەداخەوە هەندێ‌ جار ئەم پرسانە بۆ موزایەدە بەكار دەهێنرێت، دەیانەوێت موزایەدە بخەنە ناو كەرتی پەروەردە

خەبات: رۆشنا عەلی:- وەزیری پەروەردە لە میانەی كردنەوەی قوتابخانەی شاری مامۆستایانی بنەڕەتی…