خەبات: پەریهان عومەر:- میران شیروان ڕاهێنەری یۆگایە لە شاری سلێمانی خاوەنی گرووپی چاریا یۆگایە، گرووپێکی فەرمیە لە کوردستان و خۆی لە بوارەکانی ژینگە دۆستی و ئاژەڵ دۆستی و هونەریشدا دەبینێتەوە، هەروەک چۆن یۆگا هونەری ژیان کردنە، ماوەی سێ مانگە لە پارکی ئازادیدا یۆگا ئەنجام دەدەن و زیاتر چالاکیەکانیان لە ناو سرووشتدا بە ئەنجام دەگەیەنین.

لە پرسیاری ئەوەی ئایا یۆگا سودی چیە بۆ مڕۆڤ؟ ڕاهێنەر میران شیروان بۆ خەبات گووتی: یۆگا جۆری زۆرە و لەهەر جۆرێک كۆمەڵێك راهێنانی جەستەیی دەروونی و رۆحییە، لە ئێستادا بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، پزیشكان و زانستی پزیشكیش بۆ زۆرێک لە چارەسەری كێشە تەندروستیی و دەروونییەکان پێشنیاری ئەنجامدانی راهێنانی یۆگا دەکەن.

هەروەها راهێنەر میران شیروان باسی سوودەکانی راهێنانی یۆگا دەکات و دەڵێت: كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی، هاوسەنگ کردنەوەی سوڕی هەناسەدان و چارەسەری نەخۆشیەکانی وەک تەنگە نەفەسی و نەخۆشی ڕەبۆ و جیوب و کێشەکانی هەناسەدان. بەرگری لەش زیاد دەکات لە بەرامبەر نەخۆشیەکاندا. سووڕی خوێن چالاک دەکات.بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون و وە ئەو کەسانەی ئێستا چاک بوونەوتەوە زۆر بە سوودە و هاوکار دەبێت بۆ دووبارە جەستەیەکی پتەو بەهێز.

پێتان وایە یۆگا لایەنی دەروونی ئاسودە دەکات؟  راهێنەر میران گووتی: سەرچاوەی دەروونێکی ناجێگیر یادەوەرییە، یۆگا واتە یەکبوون لەگەڵ گەردووندا مەبەست لێی لە ئێستادا ژیانە، مرۆڤ گەر لە ئێستادا بژی و بە ئاگا بێت لە ئێستا گیرۆدەی یادەوەریەکانی نەبێت! لە هەوڵدان زیادە ڕۆیی نەکات، بۆ داهاتوو کە ببێتە هۆی سترێس و ناجێگیری! ئەوا بە دوور دەبێت لە کێشە دەروونیەکان، یۆگا ڕێگایەکی ئاسان و سانایە بۆ دەروونێکی و ئارام و جێگیر، وادەکات مرۆڤ چێژ لە ساتەکانی ئێستادا ببینێت و ڕووناکی لە دەروونیدا پەخش بێت و بە دوور بێت لە نا ئومێدی.

بۆ زیاتر ئافرەتان بەشداری یۆگا دەکەن؟ لەوەڵامدا راهێنەر میران شیروان گووتی: لە وڵاتی ئێمەدا جەنجاڵی تەکنەلۆژیا و بارگرانی ژیان کردن هەستی ماندووێتی لە هەردوو ڕەگەزدا درووست دەکات، بەڵام بە هۆی ئەوەی ئافرەت لە ڕووی دەروونیەوە ناسک و هەستیارترن، بۆیە زیاتر پێویست دەکات یۆگا بکەن، وە ڕێژەی پیاوانیش لە بەشداربووانی یۆگادا زۆرن، بەڵام پیاوان زیاتر سەرقاڵی کار و ژیانن ئەمەش وادەکات کەمتر کات بۆ یۆگا تەرخان بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزیری پەروەردە: بەداخەوە هەندێ‌ جار ئەم پرسانە بۆ موزایەدە بەكار دەهێنرێت، دەیانەوێت موزایەدە بخەنە ناو كەرتی پەروەردە

خەبات: رۆشنا عەلی:- وەزیری پەروەردە لە میانەی كردنەوەی قوتابخانەی شاری مامۆستایانی بنەڕەتی…