دەنگۆی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬و هاوبەشیی‮ ‬ئەمەریكا لەگەڵ سعوودیە لەبواری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەتۆمدا دوای‮ ‬كوژرانی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬سعوودی‮ ‬جەمال خاشقچی‮ ‬لە كۆنسوڵخانەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لە ئیستانبوڵ،‮ ‬رەخنەی‮ ‬زۆری‮ ‬لێگیرا و ئێستاش دەنگۆیەكی‮ ‬دیكە لەبارەی‮ ‬ئەو هاوبەشییەوە بڵاوبووەتەوە‮. ‬بەپێی‮ ‬هەواڵێكی‮ ‬ماڵپەڕی Daily Beast وەزارەتی‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمەریكا مۆڵەتی‮ ‬داوە بە هەندێك لە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان،‮ ‬بۆ فرۆشتنی‮ ‬تەكنەلۆجیای‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬بە سعوودیە‮. ‬لەهەواڵەكەدا ئاماژە بەوە دراوە،‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمەریكا وەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬Daily Beastیان نەداوەتەوە‮.

‬دەنگۆی‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬پیتێنەری‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬بە سعوودیە كە بانگەشە دەكرێت لەلایەن گرووپێك لە بەرپرسانی‮ ‬خانەنشینی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬كە‮ ‬یەكێك لەوان راوێژكاری‮ ‬پێشووی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ماكڵ فلینە،‮ ‬بڵاوكراوەتەوە و بەوپێیە بڕیارە‮ ‬40‮ ‬بنكەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬لە سعوودیە بنیاتبنرێت،‮ ‬بەڵام لەئێستادا پلانەكە بەو جۆرەیە كە بە دوو بنكەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬دەستپێبكەن‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…