خەبات: هاوار مورتكەیی:- مۆمشێل زلاتكۆڤ شەترەنجزانێكی لاوی بولگاریایە، تەمەنی هیشتا نەبۆتە 15 ساڵ، كەچی دوو نۆرمی بڕوانامەی گراندماستەری هەیە، جگەلەوەی ئێستاكە هەڵگری بڕوانامەی FMە و ریتینگیكی بەرزی یەكێتی نیودەوڵەتی شەترەجی هەیە كە 2409، چەندین دەسكەوتی ئەورووپی و جیهانی هەیە و دوارۆژێكی گەش چاوەڕوانی دەكات، لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات دیمانەیەكی بەمشێوەی خوارەوە لەگەڵ ئەنجام داوە.

سەرەتایەكی سەیری ئاشنابوون بەشەترەنج
مۆمشێل Momchil Zlatkov Petkov كە لە ساڵی 2005 لە شاری دۆبریچی بولگاری لەدایك بووە ئێستا قوتابی پۆلی نۆیەمە، بەڕێكەوت دەكەوێتە جیهانی شەترەنجەوە، كاتیك باپیری لە رۆژی لیدایك بوونی دیارییەكی پێ دەدات كە بریتییە لە شەترەنجێك، دواتر لەرێگای دایكمەوە فێری بنەماكانی شەترەنج بووم، هەستم كرد ئەو یارییەم خۆش دەوێت، بۆیە بڕیارمدا خۆم فێری ئەو یارییە بكەم و دواتریش بۆم دەركەوت كە درووسترین رێگام هەڵبژارد، دوای سێ مانگ لە فێربوونی ئەو یارییە، لەساڵی 2012 بۆیەكەم جار بەشداری پاڵەوانێتییەكم كرد لە سۆفیا، ئەوەی جێی سەیر و پێكەنیناویە لە سێ یاری یەكەممدا توانیم هەر سی یاری ببەمەوە بەڵام لەچوارەم یاریدا ركابەرەكەم لە كردنەوەی یارییەكەدا بە كش ماتیك لێی بردمەوە، بۆ من ئەمە زۆر سەیر بوو و هیچ كات لە بیری ناكەم.

تەمەنێكی گچكە و دەسكەوتی گەورە
مۆمشێل زلاتكۆڤ لەبارەی باشترین دەسكەوتەكانی لەم ماوە كورتەدا گوتی: ئەمسال لە دوو بەشداریكردنمدا لە پاڵەوانێتی فێرست ساتردەی لە هەنگاریا توانیم دوو نۆرمی گراند ماستەر بەدەست بهێنم، لە ساڵی 2018 توانیم ناسناوی جیهانی بەدەست بهینم بۆ خوار 13 ساڵ كە لە وڵاتی ئەلبانیا بەڕێوەچوو و هەر لەوی ناسناوی FMم بەدەستهێنا، لە ساڵی 2016 لە پاڵەوانێتی قوتابخانەكانی جیهاندا كە لە سۆتچی لە رووسیا بەڕێوەچوو توانیم پلەی سێیەم بەدەست بهێنم، لە ساڵانی 2016 و 2017 لە مۆریك و نەمسا توانیم ناسناوی پالەوانی ئەورووپا بەدەست بهینم بۆ خوار 14 ساڵی، هەروەها 3 جار پاڵەوانی بولگاریا بووە بۆ خوار 13 سال لە ساڵی 2013 و دواتر لە خوار 17 ساڵی لە ساڵانی 2019 و 2020، ئەمە جگە لەوەی 3 جاریش ناسناوی پاڵەوانێتی فوتابخانەكانی بولگاریام بەدەست هێناوە.

دایكم نهێنی سەركەوتنەكانمە
ئەم لاوە زیرەكەی بولگاریا لەبارەی بەدەستهێنانی دوو نۆرمەكەی گوتی: ئەمساڵ بۆ دوو جار لەسەر یەكتری بەشداری پاڵەوانێتی فێرست ساتردەیم كرد لە نێو هەڵگرانی گراندماستەر First Saturday GM و راستەوخۆ دوو نۆرم بەدەستهێنا، ئەم پاڵەوانیتییەش دەرفەتێكی باشی پێدام كە لەگەل ئەو گراندماستەرانە یاری بكەم، بۆیە جێی خۆیەتی سوپاسی مامۆستا ناجی لازلۆ Nagy Laszlo بكەم كە بەراستی رێكخەریكی سەركەوتووە و رێگای پێدام بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا بكەم، هەروەها گوتی: شەەترەنج زۆر شتی پێ بەخشیوم، كە لەهەمووی گرنگتر ئاشنا بوون بە كلتور و داب و نەریتی گەلانی جیهان، پێم وایە ئەمەش سەروەتێكی گەورەیە، لێرەوە بەپیویستی دەزانم سوپاسی دایك بكەم كە پشتگیری و پشتیوانیەكی بەردەوامی منە، لەهەموو بەشدارییەكانمدا یاوەریم دەكات و پێم وایە ئەو نهینی سەركەوتنەكانی منە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئایا دەوڵەتی شکستخواردووی عێراق لەسەر دووڕیانە؟

د. سـامان سـۆرانی ئەزموونی حوکمڕانی عیراقی پاش ساڵی ٢٠٠٣ نزیکە لە ئەزموونی حوکمڕانی ئەڵمان…