مۆدێلی نوێی پۆپۆلیزم لە كوردستان

0
127

ئاوارە حاجی دێلۆیی
ئەگەر تەماشای دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان بكەین، رووبەرووی چەندین قەیرانی سیاسیی و ئابووری و تەندروستی بۆتەوە و ئەوەش زەمینەی خۆش كردووە كە بەشێك لە سەركردە پۆپۆلیستەكانیان بە پێی بەرژەوەندییە تایبەتییەكانیان مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و هەوڵی بەلارێدا بردنی هەموو فاكتەكان بدەن.

بەر لەوەی بێینە كرۆكی بابەتەكە، پێویستە ئاماژە بە پێناسەی چەمكی پۆپۆلیزم بكەین كە لە لایەن (ژان ڤارنەر میولەر) ئاماژەی بۆ كراوە و دەڵێت: “جۆرێكە لە تێگەیشتنی سیاسیی كە تێیدا كۆمەلًگە دابەش دەبێت بە سەر دوو بەرەی دژ بە یەك، بەشێكیان پاك و بێگەردن و بەشەكەی دیكە گەندەڵ و لادەر و دژی بەرژەوەندیی ئەوی دیكە رەفتار دەكان، كە خۆیان بە پاك و بێگەرد پێناسە دەكەن”، تا ئێرە ئەو پێناسەیە روونة و ئەو وڵاتانەی كە لە سیستەمی دیموكراسیدان پێیان وانییە كە هەر كەسێك رەخنە لە دەسەڵات و دەستەبژێری سیاسی بگرێت پۆپۆلیستە، بەلًكو بە هەموو توانایەكەوە یارمەتیدەرن بۆ رزگاربوونی وڵاتەكەیان لەو تەنگژە سیاسی و ئابوورییانەی كە وڵاتەكەیان تێیكەوتووە، رەخنەی بونیادنەر لە دەسەڵات دەگڕن و بە پرۆژە و راسپاردە كار بۆ چاككردنی گەندەڵی و هێنانەكایەی شەفافییەت و چاكسازی دەدەن.

لەم نێوەندەشدا كە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی سەرهەڵدانی دیموكراسیدایە، مودێلێكی نوێی پۆپۆلیزم سەری هەڵداوە، كە لە هیچ شوێنێكی ئەم گیتییە بوونی نییە، تەنها لە عێراق و كوردستان بوونی هەیە، ئەویش پۆپۆلیزمی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بوونە لە یەك كاتدا، پێیەكیان لە حكوومەتە و پێیەكەی دیكەشیان لە ناو ئۆپۆزسیۆنە، ئەم شێوازە مامەڵەكردن زیان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و تەواوی كایەی سیاسیی و حوكمرانی وڵات دەگەیەنێت. لە كوردستان بەشێك لە پارتە سیاسییەكان پابەندییان بە پەیام و بەڵێنەكانیان هەیە و لە بەرپرسیارییەتی ڕاناكەن، بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی كە بەشداری كارای دەسەڵاتن، لە رێگای هەندێ‌ لە سەركردەكانیانەوە پۆپۆلیست ئاسا دەكەونە رەخنەگرتن لە حكوومەت، وەك ئەوەوابێت کە بەشدار نەبن لە حكوومەتدا، لە كاتێكدا رۆڵێكی كارایان لە ئەدای حكوومەت و پڕكردنەوەی تەواوی جومگەكانی حوكمرانی هەیە.

پێویستە ئەو لایەنە سیاسییانەی كە پەیرەوی ئەو جۆرە مۆدێلە دەكەن، راستگۆ بن بەرانبەر ئەو بەڵێن و پەیمانانەی بە دەنگدەرانیان داوە و هەڵبژاردنەكانی ئەو دواییەش لە كوردستان ئەوەی سەلماندووە كە ئەو لایەن و دەستانەی ئەو شێوازە پەیڕەو دەكەن باجی زۆریان داوە وکێرڤی لایەنگرانیان بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و متمانەی جەماوەریان لە دەست داوە.
* قوتابی ماستەر

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

یانەی شەترەنجی خانزاد دەست بە چالاكییەكانی خۆی دەكاتەوە

خەبات: هاوار مورتكەیی:- دوای ماوەیەك دابڕان لەكردنەوەی پاڵەوانێتییەكانی شەترەنج لە هۆلەكان…