بارەگای کۆمپانیایەکی ئەمنیی بەریتانی کە بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی بەغدا، بە مووشەکێکی کاتیۆشا کرایە ئامانج.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، مووشەکەکە کاتژمێر 03:24ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 3-9-2020) لە گەڕەکی قادسیە لە بەغدا بە بارەگای کۆمپانیای G4S کەوتووە، کە کۆمپانیایەکی ئەمنیی بەریتانییە.

مووشەکەکە زیانێکی ماددی زۆری بە بارەگای کۆمپانیاکە گەیاندووە، تاوەکو ئێستاش ئاشکرا نەکراوە ئایا زیانی گیانیی هەبووە یان نا.

لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەلایەن ئەمەریکا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە بەغدا، هێرشی مووشەکی لەدژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئەو کۆمپانیایانەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق گرێبەتی لەگەڵ کردوون، زیادیان کردووە.

واشنتن هەریەک لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە.

لەدوای زیادبوونی هێرشەکانیش، ئەمەریکا، سەرباز و راهێنەرە سەربازییەکانی لە چەند بنکەیەکی لە عێراق کشاندووەتەوە، یان جێگۆڕکێی پێکردوون.

K24

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…