مه‌سروور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ عێراق و سووریا كۆبوونه‌وه‌

0
153

مه‌سروور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ عێراق و سووریا كۆبوونه‌وه‌ و میكانیزمی چۆنیه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌ ئیقلیمییه‌كان ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ئه‌مڕۆ 7/11/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێشڤه‌چوونه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق و سوریا تاوتوێكرا.
مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی  نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هیوای خواست سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق قۆناغێكی نوێ‌ ده‌ست پێ بكات له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و هاوكاری  به‌رامبه‌ر ئه‌و مافانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هاتوون.
میكانیزمی چۆنیه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌ ئیقلیمییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لە هەرێمی کوردستان ٢١ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد لە…