مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “یادی پڕ شکۆی ریفراندۆم، یادی ده‌ربڕینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم رۆژە پیرۆزە دا بەرز و پایەدار بێت”.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌یامه‌ی له‌ رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “هیوادارم هەموو ئاوات و مافە رەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی”.

ئه‌مڕۆ كوردستانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهاندا یادی رۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ تێیدا %93ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ راپرسییه‌كی سه‌رتاسه‌ریدا به‌شداریان كرد و ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی دهۆك ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا پێشێلی مافه‌كانیان كرابێت

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “كو…