وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵە و ماستەر و دکتۆرا، له‌هه‌مان كاتدا بڕیاری گۆڕانگاريی له‌ واده‌ی  ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستی و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنیش كرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانست، عەباس ئەکرەم گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و ماستەر و دکتۆرا و، لەسەر ڕاسپاردەى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، بەمەش گۆڕانکاريى بەسەر ماوەى پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەکان و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندن دێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، گۆڕانكارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت‌:

ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: تاکو ڕۆژى یەکشەممە ڕێکكەوتى (2-2-2020) درێژکرایەوە.

تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رۆژى دووشەمە رێككه‌وتی (10-2-2020) ئەنجام دەدرێت.

ده‌ستپێكردنی خوێندن: ڕێكه‌وتی (1/3/2020).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…