وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق، ماوه‌ی كاركردن به‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ئاشکرا کرد.


لیوا نه‌شئه‌ت ئیبراهیم خه‌فاجی، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری كارتی نیشتمانی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ میدیا عێراقییەکانی راگه‌یاندووه‌: “دوای ئه‌وه‌ی توانیمان له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانی بۆ ده‌رچوونی كارتی نیشتمانی بگۆڕین، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کەمان له‌ ساڵی 2020 كاركردن به‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی راده‌گرن”.


به‌رێوه‌به‌ری كاروباری كارتی نیشتمانی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان توانیویانه‌ 9 ملیۆن كارتی نیشتمانی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاتی عێراق به‌ هاووڵاتیان بده‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی دارایی عێراق : مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نییه‌

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێك…