خەبات: هاوار مورتكەیی:- دامە ئەو یارییەیە كە لەزۆربەی وڵاتان ئەنجام دەدریت و لەنێو كوردیشدا یەكیكە لەو یارییە زیندوانەی كە تا ئەمڕۆ دەكرێت، ئەوەی لە كوردستان دەكریت بۆ خۆشی و جۆریك لەكات بەسەربردنە، بەڵام لە جیهان بەشێوەیەكی دیكە سەیر دەكریت و پاڵەوانێتی جیهانی بۆ رێكدەخرێت و خەڵات و بڕوانامەی بەرزی هەیە، هەڵبژاردەی مۆلدۆڤیا لەسەر ئاستی ئەورووپا و جیهان چەندین جار ناسناوەكەیان لە دامە بردۆتەوە، یەكێك لە ئەندامانی هەڵبژاردەی مۆلدۆڤیاش خاتوو ماریا گیدارزیە كە لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات ئەم دیمانەیەی لەگەڵ ئەنجامدا.

پاڵەوانی ئەورووپا
ماریا كە لە ساڵی 1982 لە وڵاتی مۆلدۆڤیا لەدایك بووه دەڵێت: سەرەتا باوكم فێری یاری دامەی كردم، لەمنداڵییەوە یاریمان بەیەكەوە دەكرد، كاتیك تەمەن بووە 7 ساڵان منی بردە پێشبڕكییەكانی ئەو یارییە و هەر زوو لەتەمەنی 12 ساڵیدا توانیم بڕوانامەی CCMی دامە بەدەست بهێنم، دواتر لە سەر ئاستی وڵاتەكەم چەند جاریك پلەی یەكەمم بەدەست هێنا، دواتر لە ساڵی 2011 توانیم لەسەر ئاستی ئەورووپاش پلەی یەكەم بەدەست بهێنم، ئەمە وای لێكردم كە زیاتر بایەخ بەم یارییە بدەم و لە راهێنانەكان بەردەوام بم و ئاستی خۆم زیاتر پێش بخەم.

ناسناوی جیهانی
ماریا زیاتر دەڵێت: دوای ئەوەی ئاستم زیاتر پێشكەوت لە ریزی هەڵبژاردەی مۆلدۆڤیا وەرگیرام و لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا كە یاریم بۆ كردن، توانیمان دەسكەوتێكی گەورە بەدەست بهینین ئەویش بردنەوەی ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانی بوو، دواتریش بڕوانامەی FMJDم بەدەستهێنا و پیم وایە دامە وەك ئارەزوویەكی خۆم یاری دەكەم، تام و چێژی زۆری لیوەردەگرم، ئەگەرچی دامە كاتێكی زۆرت لێدەكوژێت و كۆششی دەوێت بەڵام ناتوانم دەستبەرداری بم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزیری پەروەردە: بەداخەوە هەندێ‌ جار ئەم پرسانە بۆ موزایەدە بەكار دەهێنرێت، دەیانەوێت موزایەدە بخەنە ناو كەرتی پەروەردە

خەبات: رۆشنا عەلی:- وەزیری پەروەردە لە میانەی كردنەوەی قوتابخانەی شاری مامۆستایانی بنەڕەتی…