كاروان محەمەد سینو


دوابەدوای خەبات و بەرخودانی چەندساڵەی بارزانی نەمر و خەڵكی كوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزندا كە لە 11ـی ئەیلوولی1961 بە رابەرایەتی و بەشداری راستەوخۆی جەنابی مەلا مستەفای بارزانی بەرپابوو، لە ماوەی نۆساڵی تەمەنی شۆرش و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەكانی شۆڕشی ئەیلوو و سەركردایەتی نموونەی و گیانفیدایی، بارزانی نەمر توانیی چۆك بە حكومەتی عێراق دابدات و بەغدا (سەددام حوسێن) راكێشێتە سەر مێزی گفتۆگۆ و لە 11ـی ئاداریـی 1970 رێكەوتنی (11ـی ئاداری) ئیمزاكرد. بەم شێوەیە ئەم رێكەوتنە بووە یەكەم دیكۆمێنتی نێودەوڵەتی كە دان بە بوون و مافەكانی كورد دەنێ لەسەر ئاستی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی، لەلایەكی دیكەشەوە ئەم رێكەوتننە بووە دەستكەوت و ئەنجامی خەباتی بێ وچانی جەنابی مستەفا بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەكانی شۆرشی ئەیلوول.
پێدەچوو عێراق یاخود هەژموونێك لە ناودەسەڵاتی ئەوسای عێراق ئەم رێكەوتنەی بەلاوە پەسند نەبوو، بۆیە هەر لە میانەی رێكەوتنی 11ی ئازار و پاش ئیمزاكردنی رێكەوتنەكە، دەستێك كەوتە پیلانگێڕان دژی رێكەوتنی 11ی ئازار، ئەوە بوو چەندین جار هەوڵی تیرۆر كردنی جەنابی مەلامستەفا و كاك ئیدریس و سەرۆك مسعود بارزانی دەدرا، بەڵام هەمووجار بە حیكمەت و چاودێری و رێنماییەكانی جەنابی مستەفا بارزانی، پڕۆسەی رێكەوتنی 11ی ئازار دەپارێزرا و جەنابی بارزانی هەرگیز رێگەی نەدەدا پڕۆسەی ئاشتی و رێككەوتنەكە لەناو ببرێ.
پاش ئەوەی هەوڵە تیرۆریی و بیانۆ و پاشقوڵەكانی ر ژێمی بەغدا (سەددام حوسێن) لە تێكدانی (رێكەوتنی 11ـی ئادار) سەری نەگرت ، ئەمجارە بەغدا(سەددام حوسێن) خاك و سەروەری عێراق و دەسەڵاتی خۆی خستە بەر بازاڕی پیلانی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی و كردە شاباش و قوربانی پێشێلكردنی رێكەوتنی 11ـی ئادار. ئینجا لە رێكەوتنێكی شەرمەزارییدا لەگەڵ (شای ئیران) وبە دەست لەپشدانی ئەمریكا، ئەمجارە گەلەكۆمەیان لەسەر خەڵكی كوردستان و شۆڕشی ئەیلوول كرد. ئەوەبوو لە پەراوێزی كۆڕبەندی و وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) ساڵی 1975 لە جەزائیر كە سەددام حوسێن و شای ئیران تێیدا بەشداربوون. (هەواری بۆمیدیان) سەرۆكی جەزائیر و سەرۆكی كۆڕبەندەكە(ئۆپێك)، (رێكەوتنی جەزائیر ) ـیان راگەیاند لە نێوان سەدام حوسێن و محەمەد رەزا پەهلەوی شای ئێران. بەپێی ئەم رێكەوتنە سەددام حوسێن لە بەشێكی خاكی عێراق و تەوای زێباری عەرب(شەت و العرب) خۆش بوو بۆ ئیران لە بەرامبەر ئەوەی كەئیران گەمارۆی شۆڕش ئەیلوول و خەڵكی كوردستان بدات.
بەڵام رێكەوتنی شوومی جەزائیر لەنێوان هەردوو وڵاتی (عێراق – سەددام حوسێن) و وڵاتی (ئیران – شا محەمەد رەزا پەهلەوی) هەردەم رێكەوتنێكی لەرزۆك و كاتی و بە بیانۆ بووە، تاكو ئێستاش هەر بۆمبێكی كاتییە و جێگای بەهانەو و بیانۆی هەردوو وڵاتی عێراق و ئیرانە. راستە ئێستا هەژموونی ئیران بەسەر عێراقدا زاڵە و كەسیان لە ئێستادا باسی رێكەوتنی جەزائیر ناكەن. بەڵام هەركاتێكی هەژموونی ئیران بەسەر عێراقدا نەمان (بەهەر شێواز و هۆكارێك بێت) ئەوسا دیسانەوە رێكەوتنی جەزائیر وەكو بۆمبێك لە دەڤەرەكەدا سەر ئاو دەكەوێتەوە و دیسانەوە بەرووی یەكێكیان (عێراق یان ئیران) دەتەقێتەوە (هەروەك لە رۆژی ئیمزاكردنی رێكەوتنەكە، بەرووی عێراقدا تەقییەوە و عێراق سەروەری دەسەڵاتداری تەواوی زێباری عەرەب (شەت العرب) لەدەستدا. ئینجا كودەتا بەسەر شاهینشای ئیراندا كردا و دواتر لەهەندەران گیانی لەدەستدا. پاشان لە 17ـی ئەلوولی1980 جارێكی دیكە رێكەوتنی شوومی جەزائیر بەرووی ئیراندا تەقییەوە، كاتێك (سەددام حوسێن) بڕیاری پووچەڵ بوونەوەی (رێكەوتنی جەزائیر)دا. ئەمەش بووە ئەگەری بەرپابوونی شەڕی (عێراق و ئیران) و بۆماوەی هەشت ساڵ شەڕەكە درێژەی كێشا كە بووە ئەگەری كوژارنی بەسەدان هەزار كەس و سەدان هەزار بریندار و شوێن بزربوو لە هەریەكەیان (عێراق و ئیران) وهەروەها بە سەدان ملیۆن دۆلار زیانی ماڵییان لێ كەوت. ئینجا لەكۆتییشدا، ئیمام خومەینی (رێبەری ئەوسای ئیران) هەروەك خۆی لە بەیاننامەی ڕاگرتنی شەڕی عێراق و ئیران ڕایگەیان كە (بەرەزامەندییان لەسەر راگرتین شەڕ،جامی ژەهری خواردەوە). لە كۆتاییدا هەردوولا (عێراق و ئیران) بێجگە لە ماڵ وێرانییان، بەمایەپووچ لەم شەڕەكە دەرچوون. مایەپووچی و لاوازبوونی عێراق بووە ئەگەری هەڵمەتی پێشمەر (بەرەی كوردستانی) و ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 و هەر لە 11ی ئازاری 1991 هەولێر پایتەختی كوردستان ئازاد كرا و دواتر پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەدایك بوو. لێرەدا خۆیادەبێ كە دەستكەوتەكانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی خەباتی و قوربانیدانی بارزانی نەمر و پێشمەرگە و رێبازەكەتی. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو کردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر ئی…