لە ‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر خاك و خۆفڕۆشی‮ ‬و كاڵفامی‮ ‬بەرەو كوێ

0
149

مەلا هەندرێن‮ ‬
لەیادی‮ ‬یەك ساڵەی‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬پێم باش بوو هەڵسەنگاندنێكی‮ ‬خێرای‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كاڵفامی‮ ‬گروپێكی‮ ‬نێو حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بكەم و بزانین ئایندەی‮ ‬كوردستان لەسایەی‮ ‬ئەم گروپە بەرەو كوێ ئاراستە دەكرێت‮، بالەوەدەست پێ بكەین كە ئەم گروپە رێك‮ ‬یەك ساڵ لەمەوبەر‮ ‬،‮ ‬واتا لە 2017/10/16‬بێ گوێدانە هیچ بنەماو پێوەرێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و بێ رەچاوكردنی‮ ‬دەیان ساڵەی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬كوردو خوێنی‮ ‬سەدان هەزاران شەهید و قوربانیەكانی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران و وێرانبوونی‮ ‬هەزاران لادێی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زۆر بێ شەرمانە كەركوك و نیوەی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستانیان رادەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و هێزی‮ ‬دوژمنان كردەوە‮. ‬ئەم گروپە كاڵفامە پاش ئەوەی‮ ‬گەیشتۆتە ئەو باوەرەی‮ ‬رۆژ دوای‮ ‬رۆژ پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەلایەتی‮ ‬و جەماوەرییان كز و لاوازتر دەبێت و لەبەرامبەریش پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬بەخێرایی‮ ‬بەرەو لوتكە هەڵدەكشێت،‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانیش كێرڤی‮ ‬دەنگەكانیان بۆ خوار نیوەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دابەزیوەو دەزانن ئیدی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان روو لە پارتی‮ ‬و پشت لەوانە‮. ‬ئینجا ئەم گروپە رایگەیاند كە ئەوان هیچ حیساب بۆ دەنگی‮ ‬خەڵك و ئەنجامی‮ ‬هەلبژاردن ناكەن،‮ ‬هەروەها گوتیان ئەگەر حزبەكەمان‮ ‬یەك كورسی‮ ‬پەرلەمانیش بێنێت،‮ ‬ئەوە هیچ كەس ناتوانێت دەسەڵاتمان لێ بسەنێت و ئەوان هەر خاوەنی‮ ‬نیوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬هەر لەسەر ئەم بنەمایە بۆ ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لەناوبەرن،‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەرییان كرد‮.

‬لە2 ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ئەمساڵیش بێ گوێدانە مافگەلی‮ ‬هەڵبژردن و بردنەوەی‮ ‬پارتی،‮ ‬ئەوان چوونە ژێر باڵی‮ ‬دوژمنان و بە خۆچەماندن و كۆیلەبوون پۆستێكیان لە بەغدا بەپاداشت وەرگرت،‮ ‬بۆ وەرگرتنی‮ ‬پۆستەكانی‮ ‬تریش لەبەغدا بەنیازن زیاتر خۆیان بچەمینن و خزمەتی‮ ‬خۆیان هەڕاج بە زۆرینەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و دۆستەكانیان بكەن،‮ ‬ئەوە خەریكن لە پارێزگاری‮ ‬كەركوكیش بەپاڵپشتی‮ ‬ئاغاكانیان وەكو پاداشتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر پۆستێك وەربگرنەوە،‮ ‬گروپەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لەكەركوك دەلێن پارتی‮ ‬بۆی‮ ‬نییە باسی‮ ‬پۆستی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركوك بكات،‮ ‬چونكو گوایە ئەوان لەهەڵبژاردن براوەی‮ ‬یەكەمن و خاوەنی‮ ‬زۆرینەن‮.

‬بەراستی‮ ‬سەیرە،‮ ‬ئەمە سیاسەتی‮ ‬خۆچەماندن و نۆكەری‮ ‬و كاڵفامییە،‮ ‬یان سایسەتی‮ ‬پۆست مۆدێرن و سۆسیال‮ – ‬دیمۆكراتەكەی‮ ‬ئەوروپایە،‮ ‬لە كەركوك ئەوان زۆرینەن و دەبێت پۆستی‮ ‬یەكەم بۆ ئەوان بێت و كەس بۆی‮ ‬نییە باسی‮ ‬بكات،‮ ‬لەبەغداش پارتی‮ ‬زۆرینەیە و نابێت هیچی‮ ‬هەبێت و هەر دەبێت پۆستی‮ ‬باڵا هەر بۆ ئەوان بێت،‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پارتی‮ ‬46 ‮ ‬كورسی‮ ‬هێناوە و حزبەكەی‮ ‬ئەوان كورسی‮ ‬زۆر كەم هێناوە،‮ ‬بەڵام ئەم گروپە دەلێن نابێت لە دەسەڵات كورسی‮ ‬پەرلەمان پێوەر بێت،‮ ‬بگرە دەبێت هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬پێوەر بێت و هەردەبێت لەگەل پارتی‮ ‬نیوە بە نیوە بین لەدەسەڵات،‮ ‬واتا سەرەرای‮ ‬ئاستی‮ ‬نزم و سەنگی‮ ‬گەمی‮ ‬خۆیان،‮ ‬هەر دەبێت ئەوەی‮ ‬ئەوان دەیانەوێت ئەوە جێبەجێ بكرێت،‮ ‬ئەگەرنا ئەوان ئامادەن بۆ هەموو خیانەتێك و جاشایەتی‮ ‬و خۆفرۆشیەك،‮ ‬بەلێ ئەمە سیاسەتی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كروپەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬كە كوردستانیان‮ ‬خستۆتە لێواری‮ ‬مەزادێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەپێی‮ ‬زانیاریی‮ ‬و لێكدانەوەكانیش بێت،‮ ‬هەرئێستا ئەو گروپە خەریكی‮ ‬سیناریۆی‮ ‬خیانەتێكی‮ ‬ترە كە هیچی‮ ‬لە خیانەتی‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر كەمتر نییە،‮ ‬نۆكەری‮ ‬و خزمەتی‮ ‬خۆیان لە عێراقدا،‮ ‬نەك هەر بۆ عێراق بەڵكو بۆ هەر لایەنێكی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬هەڕاج كردووە،‮ ‬گرنگ نییە لە لای‮ ‬ئەم گرووپە كە نۆكەری‮ ‬و كۆیلاتی‮ ‬و خزمەتكاری‮ ‬ئەوان چی‮ ‬بەدوادا دێت،‮ ‬بەڵكۆ ئەوەی‮ ‬لای‮ ‬ئەم گروپە گرنگە بەرژەوەندی‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬كەسی‮ ‬خۆیان پارێزراو بێت،‮ ‬تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی‮ ‬سەروەری‮ ‬كوردستانیش بێت،‮ ‬بۆیە لە سایەی‮ ‬سەری‮ ‬كاڵفامی‮ ‬ئەم گروپەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬مەترسی‮ ‬ئەوە دەكرێ كە كوردستان بخەنە نێو هەڕاجخانەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان و چەندین نەهامەتی‮ ‬دیكە رووبەڕووی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بكەنەوە‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

‎شێرزاد حەسەن: گەورەترین هەڵەی زانستی كەرەنتینكردنی نەخۆشە لەنێو چوار دیواردا

خەبات: رۆشنا عەلی:- شێرزاد حەسەن رەزا، پسپۆر لە نەخۆشییەكانی مایكۆرۆبایۆلۆژی پزیشكی و مامۆ…