وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راگەیەنراوەکەیان، 63 کەسی دیکە لەو ماوەیەدا بە کۆرۆنا مردوون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 23 هه‌زار 872 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 4 هه‌زار و 644 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 63 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3 هه‌زار و 891 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌.

کۆی ژمارەی تووشبووان لەعێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئەمڕۆ گه‌یشتۆته 256 هه‌زار و 719 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 422 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 195 هه‌زار و 259 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه 54 هه‌زار و 38 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…