وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راگەیاندنەكە لە شەو و رۆژێكدا 4.755 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 74 كەسیش بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. ھاوكات 3.552 كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤەیرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا 247 ھەزار 39 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و لەم ژمارەیە 7ھەزار و 275 كەس گیانیان لە دەستداوە.

كۆی گشتی ئەو كەسانەی لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە 187 ھەزار 757 كەس بوونە، واتە بە رێژەی 76.0%.

ژمارەی ئەو كەسانەی تاكو ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكیدانە 52 ھەزار و 7 كەسن، لەم ژمارەیەش 496 كەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

فراکسیۆنی پارتی: نەجمەدین کەریم پێشمەرگەیەکی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول بوو لە پرسە نەتەوەییەکان لەبەرەی گەلدا بووە

فراکسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی د. نەجمەدین كەریم…