وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 3 هەزار و 857 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 3 هەزار و 857 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 3 هەزار و 188 کەسیش چاکبوونەتەوە، 51 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 413 هەزار و 215 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 347 هەزار و 396 کەس چاکبوونەتەوە و 10 هەزار و 21 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

24 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه…