لە عێراق سێ هەزار 484 تووشبووی نوێ و 72 مردن دەستنیشانکران

0
114
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق دەڵێت، لە ماوەی24 کاژێری رابردوودا سێ هەزار و 484 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 72 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 19 هەزار و 663 پشکنینی نوێ کراون و لەو ژمارەیە 3 هەزار و 484 کەس ئەنجامەکەیان پۆزەتیف دەرچووە و 72 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 2015 کەسیش لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە.
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 8 لە بەغدا، 6 لە نەجەف، 3 لە سلێمانی، 13 لە هەولێر، 1 لە دهۆک، 8 لە کەربەلا، 4 لە کەرکووک، دیالی 1، واست 3، بەسرە 7 ، بابل 6 ، زیقار 1، نەینەوا 3 و سەلاحەدین 2.
ئێستا کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 153 هەزار و 599 کەس، لەو ژمارەیە 5 هەزار و 464 کەس گیانیان لەدەستداوە و 109 هەزار و 790 کەس چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن.
زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا کرد

سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردست…