لە عێراقدا 3047 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا و 113 حاڵەتی دیكەی مردن تۆماركران

0
116

وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرانسەری وڵاتدا بە ھەرێمی كوردستانیشەوە راگەیاند.

بەپێی راگەیاندنەكە، لە شەوێك و رۆژێكدا 16 ھەزار و 591 پشكنین بۆ گومانلێكراوانی تووشبوو بە ڤایرسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو پشكنینانەدا دەركەوەتووە، 3 ھەزار و 47 كەسی دیكە لە سەرانسەری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوونە.

لە راگەیاندنەكەشدا ھاتووە، لەو 24 كاتژمێرەدا، 113 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ھۆی كۆرۆناوە تۆماركراوە، بەمەش ژمارە مردووان بەھۆی كۆرۆناوە لە عێراقدا گەیشتە 5ھەزار و 161 كەس. ھاوكات 2 ھەزار و 583 كەسیش لە نەخۆشیەكە چاكبوونەتەوە.

لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتای كۆرۆنا لە عێراقدا، تاكو ئێستا 140 ھەزار 603 حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتەدا تۆماركراوە. لەو ژمارەیە 101 ھەزار و 25 كەس چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی 71.9%. ژمارەی ئەو تووشبوویانەی كە تاكو ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون 34 ھەزار وو 417 حاڵەتن. لەم ژمارەیەش 517 كەس لەژێر چاودێری چڕ دان.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەڵاح كوێخا دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی سەڵاح کوێخا…