وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٧٥٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٨٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٧٢٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٢٣٤ هەزار و ٩٣٤ كەس و لەوانە حەوت هەزارو ٤٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ١٧٦ هەزارو ٦٠٢ كەسیان چاكبونەتەوە و زیاتر لە ٥١ هەزارو ٢٩٠ كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە ٥١٢ توشبوویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی دارایی عێراق : مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نییه‌

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێك…