بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه‌، دانیشتووانی ناحیه‌ی شێلادزێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك، خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و گردبوونه‌وه‌.

بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ تورکیا بە بەبیانووی بوونی بارەگاکانی‌ پەکەکە ناوچەکانی‌ هەرێمی کوردستان و سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆک بۆردومان و تۆپباران دەکات و بەهۆیەشەوە ژماره‌یه‌ك گوند له‌م ناوچه‌یه‌ چۆڵکراون، جگە لە زیانی‌ ماددیش، تەنها لە ساڵی‌ رابردوودا 10 کەس لە سنوری‌ قەزای ئامێدی بەو بۆردومانانە شەهید بوون.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ی كانونی دووه‌می 2019 به‌شێك له‌ دانیشتوانی ناحیه‌ی شیلادزێ له‌دژی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و دواتر چوونە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە ناحیەکە و دەستیان بەسەرداگرت.

خۆپیشانده‌ران بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل و داواکردن لە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە بۆ ئەوەی ناوچەکانیان دووربگرن لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیان و چیتر خەڵکی سڤیلی ناوچەکە نەبێتە قوربانی، گردبوونه‌وه‌ و ژمارەیەک خۆپیشاندەر ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕی و چوونە سەر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای تورکیا و چەند ئۆتۆمۆبێلێکی سەربازیان سوتاند.

هه‌روه‌ها هاووڵاتیان له‌خۆپشاندانه‌كان داواكاربوون په‌كه‌كه‌ له‌م ناوچانه‌ پاشه‌كشه‌ بكات و  دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌بنه‌ قوربانی نێوان ململانێ توركیا و چه‌كداردانی په‌كه‌كه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی دهۆك ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا پێشێلی مافه‌كانیان كرابێت

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “كو…