سوورە مەرگەیی
پارتیەكان بە خۆشمەوە زۆرترین وتار و بابەتمان لەسەر سەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬و بەدەستهێنانی‮ ‬چل و پێنج كورسی‮ ‬نووسی،‮ ‬راستە ئەوە سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬بەڵام ئەو سەركەوتنە پێویستی‮ ‬بە پاراستنە،‮ ‬دەبێ ئەو راستییەش بزانین كە سەركەوتن و دەستكەوتە بەدەستهاتووەكان بەبێ پاراستن هیچ نرخ و بەهایەكیان نابێ و كۆتاییەكەی‮ ‬بە شكست دەگەڕێتەوە،‮ ‬بۆیە پاراستنی‮ ‬سەركەوتنەكان لە بەدەستهێنان گرنگترن و لە پاراستنیانەوە وەرچەرخان روودەدات،‮ ‬بەڵام زۆرمان بە سەركەوتنەكە هەڵگوت و هیچ كامێكمان شتێكمان لەسەر پاراستنی‮ ‬نەنووسی‮.‬
دیارە چۆن سەركەوتن و بەدەستهێنانی‮ ‬دەستكەوتە سیاسیەكان پێویستیان بە نەخشە و پلانی‮ ‬پێشوەخت و خەبات و ماندووبوون هەیە،‮ ‬پاراستنیشیان پێویستیان بە نەخشە و پلانی‮ ‬پێشوەخت و خەبات و ماندووبوونی‮ ‬زیاتر هەیە،‮ ‬بەبێ گەڕانەوەش بۆ هۆكاری‮ ‬سەركەوتنەكە محاڵە بتوانین نەخشە‮ ‬ڕێگا بۆ پاراستنی‮ ‬دابنێین‮.‬
نابێ پارتیەكان ئەو سەركەوتنە‮ ‬وەك ئیمتیاز ببینن،‮ ‬چونكە لە رایستیدا ئەو سەركەوتنە ئەركە نەك ئیمتیاز،‮ ‬ئەو ئەركەش پارتی‮ ‬ختستۆتە بەردەم بەرپرسیارێتی‮ ‬و تاقیكرنەوەیەكی‮ ‬گەورە،‮ ‬سەركەوتنەكە پرسیارێكە و خەڵك ئاراستەی‮ ‬پارتی‮ ‬كردووە و داوای‮ ‬وەڵامەكەشی‮ ‬دەكات،‮ ‬بە پاراستنیشی‮ ‬پارتی‮ ‬وەڵامی‮ ‬دروستی‮ ‬پرسیاركە دەداتەوە بە خەڵك،‮ ‬جا لێرەوە گرنگە بە دوای‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬سەركەوتنەكەدا بگەڕێین،‮ ‬چونكە سەركەوتن و پاراستنی‮ ‬سەركەوتنەكە دەرگا بە رووی‮ ‬سەركەوتنێكی‮ ‬تردا دەكاتەوە‮.‬
گومان لەوەدا نییە كە گرنگترین هۆكاری‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە هەردوو هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و كوردستان پرسی‮ ‬ریفراندۆم و نواندنی‮ ‬ئەو هەڵوێستە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیانە بوون كە سەرۆك بارزانی‮ ‬لە رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمری‮ ‬هەڵێنجاون،‮ ‬جا سەركەوتنێك بە رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بەدەست هاتبێ،‮ ‬مەحاڵە بەبێ پابەند بوونی‮ ‬زیاتر بە رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بتوانین سەركەوتنەكان بیپارێزین‮.‬
بە دەنگەوە چوونی‮ ‬خواستی‮ ‬خەڵك و پابەند بوونی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬پارتی‮ ‬بە رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر،‮ ‬هەم بەدیهێنەری‮ ‬دەستكەوتەكانە و هەمیش پارێزەریانە،‮ ‬لێرەوە پارتی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە گۆڕانكارییە و پێویستە رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمریش بكریتە تاقیگەی‮ ‬گۆڕانكاریەكە،‮ ‬چونكە ئەگەر وانەكرێ رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و بەرژەوەندیە كەسیەكان لە ناوخۆی‮ ‬پارتیدا تووشی‮ ‬بەریەككەوتن دەبن،‮ ‬بەریەككەتنێكی‮ ‬وەهاش لەناو پارتیدا كاریگەری‮ ‬لەسەر سست بوونی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانی‮ ‬ئامانجە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان دادەنێ،‮ ‬ئەو كاریگەریەش چاوەڕوانی‮ ‬خەڵك لە گەیشتن بە خواستە مێژووییەكانیان دادەخات‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…