لە داڤۆس پرسە‮ ‬یونیڤێرسەڵەكان و پرسی‮ ‬كورد بەیەكەوە تاوتوێ كران

181

شەنگە هاوار كاكەیی‮❊‬
بە مەبەستی‮ ‬پتەوبوونی‮ ‬پەیوەندییە دیبلۆماسی‮ ‬و ئابوورییەكان ساڵانە لە وڵاتی‮ ‬سویسرا و لە شارۆچكەی‮ ‬داڤۆس كۆربەندێك بەناوی‮ ‬داڤۆس دەبەسترێت،‮ ‬ئەم رێكخراوە قازانج نەویستە كە لە ساڵی‮ ‬1971‮ ‬دامەزراوە هەر لەسەرەتای‮ ‬پەیدابوونیەوە ئامانجە سەرەكییەكەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬پردی‮ ‬پەڕینەوەی‮ ‬پەیوەندییەكان و بۆ دیالۆگە گەرمەكانی‮ ‬ئابووریناسان بووە بۆ باشتركردنی‮ ‬رەوش و شێوەی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬جیهانەوە لە رێگەی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬زۆرترین كەسایەتییە كاریگەرەكانی‮ ‬جیهان و سەرۆكی‮ ‬وڵاتان‮. ‬ بۆ ئەمساڵیش‮ ‬35 سەرۆك وڵات لە میتینگەكاندا بەشداربوون،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ‮ ‬یەكێكك بوو لە بەشداربووان‮. ‬لە میانەی‮ ‬كۆڕبەندەكەدا چەندین پانێڵ و دیداری‮ ‬هەمەچەشن و گرنگ هاتنە بەر بارس و لێكۆڵینەوە،‮ ‬لەوانە پرسە تایبەتییەكانی‮ ‬پیسبوونی‮ ‬ژینگە و سووتاندنی‮ ‬دارستانەكانی‮ ‬ئوسترالیاو ئەمازۆن بوو،‮ ‬چوونكە ژینگەو گەردوون ئارامی‮ ‬لەدەستداوە بەهۆی‮ ‬نالەباری‮ ‬كەشیی‮ ‬سروشتی‮ ‬و تەبەقەی‮ ‬ئۆزۆن‮. ‬بۆیە دەكرێ بڵێین دیدارەكە دیالۆگی‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬پرسە ئابوورییەكانی‮ ‬وڵاتان بوو لە رێگەی‮ ‬پەڕینەوەی‮ ‬ئەو پردە ستراتیژییەتەدا بە مەبەستی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬رێگەچارەسەر بۆ كریزە گرنگەكانی‮ ‬جیهان‮. ‬هەڵبەتە لە رێگەی‮ ‬گەشانەوەی‮ ‬تۆخكردنی‮ ‬پرسە رامیارییەكاندا كە بوونی‮ ‬هەیە و كاریگەریی‮ ‬و دەرهاوێشتەكانی‮ ‬رۆڵیان هەبوو لە پیادەكردنی‮ ‬ئەم هەنگاوانەی‮ ‬لە كۆڕبەندی‮ ‬داڤۆس لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان دەستیپێكرد‮. ‬ ئەو پەیوەندییە دیبلۆماسی‮ ‬و هەوڵە جدییانەی‮ ‬لە داڤۆس بۆ ماوەی‮ ‬چوار رۆژ لە حەوت پاكێجی‮ ‬گرنگدا رێكخران،‮ ‬هەرچەندە وتووێژە سەرەكییەكان شتێكی‮ ‬تازەش نییە،‮ ‬بگرە بەرنامەیەكی‮ ‬مەدروسی‮ ‬ئەم رێكخراوە قازانج نەویستە جیهانییەیە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬تازە بوو و بۆ ئێمەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد مەفاد بوو،‮ ‬چاوپێكەوتنی‮ ‬دۆناڵد ترەمپ بوو بۆ سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬عێراق د‮. ‬بەرهەم ساڵح لەیەك ئان دا و ناودێركردنی‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بە سەرۆكی‮ ‬كوردان بۆ ئێمەی‮ ‬كورد خاسیەتی‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬ئەم ناونیشانە لەم هەلومەرجەدا هەڵگری‮ ‬پرسیاری‮ ‬زۆرە؟ هەرچەندە ئەمەریكا و سیاسەتی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا دەرهەق بە گەلی‮ ‬كورد زۆر روون و ئاشكرا نەبووە بەرامبەر بە پرسی‮ ‬كورد و چارەنووسی‮ ‬كورد و هەرگیزیش ئەم ئیدارەیە جێگای‮ ‬باوەڕ‮ ‬و متمانە نەبوونە،‮ ‬چوونكە روئیاو دیدگایەكی‮ ‬روونیان نەبووە بەرامبەر دەرهاوێشتە سیاسییەكان،‮ ‬تەنها ئەوە نەبێ كە باڵانسی‮ ‬هاوكێشەكانیان راگرتووە بە ئاراستەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئەمەریكاو بۆ بیرە نەوتییەكان بووە‮. ‬بەڵام ئێماژی‮ ‬ئەمجارە جیاوازە،‮ ‬چوونكە هەلومەرجی‮ ‬تازە هاتووەتە ئاراوە،‮ ‬لەوانە كوشتنی‮ ‬قاسم سولێمانی‮ ‬و خۆپیشاندانەكانی‮ ‬شیعەكان بۆ كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لەعێراق و هەڵگیرساندنی‮ ‬فتیلی‮ ‬شەڕ‮ ‬نێوان ئێران و ئەمەریكا،‮ ‬لە سەرووی‮ ‬هەموو ئەوانەش داكۆكیكردنی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بۆ پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮. ‬جا لەم وێستگە تازەیەدا داڤۆس چی‮ ‬لەهەگبەدا بووە بۆ كورد؟ وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارە لەم نزیكانەدا بە روونی‮ ‬وێنا دەكرێت،‮ ‬چوونكە زمانی‮ ‬سیاسەت فڕێدانی‮ ‬كارتە،‮ ‬كارتی‮ ‬ئەمجارەش ئەم هاوتەریب بوونەیە،‮ ‬ئەم بەئاوێتە بوونە تازەیەو تێكەڵكردنی‮ ‬بە پرسە‮ ‬یونیڤێرسەڵەكانیش،‮ ‬وێستگەیەكی‮ ‬تازەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەمەریكایەو بەهیوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئایندەیەكی‮ ‬گەش بۆ كوردو بۆ پرێزێنتی‮ ‬كوردان‮. ‬
‮❊ ‬ماستەر لەیاسای‮ ‬گشتی،‮ ‬زانكۆی‮ ‬حیكمە بەیروت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…