خەبات – مەریوان نەقشبەندی
یەکێک لەدیمەنە جوانەکانی ھەرێمی کوردستان ئەو پێکەوە ژیان و ئازادیە ئاینیەیە کەسەرکردایەتی سیاسی و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم بۆ باوەڕدارانی ئاینە جیاوازەکانی خولقاندوە کەبەھۆیەوە ھاوسۆزیەکی مرۆیی لەنێوان پێکھاتەکانی دروست بوە و خۆشی و ناخۆشیەکان پێکەوە بەشدەکەن،لەسەرەتای ڕۆژەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا کەبەپێی رێنماییەکانی حکومەت قەدەغەی ھاتوچۆ و ھاتنەدەرەوە لەماڵ دەستی پێکرد،ئەنجومەنی بەھائیەکانی کوردستان بەکۆکردنەوەی کۆمەکی مادی لەناو خۆیان و کڕینی دەیان سەبەتەی خۆراک بۆ ماڵە ھەژارەکانی سنوری ھەڵەبجە و شارەزور و ھەورامان و گەیاندنی بەو خانەوادانە بەشداریان کرد،پارێزگاری ھەڵەبجە ئازاد تۆفیق ئەم ھەڵوێستەی بەھەڵوێستێکی مێژویی و مرۆیی لەقەڵەمدا و سوپاسی بەھائیەکان و ھەموو ئەو کەسایەتیانەی کرد کەلەم بارودۆخەدا ھاوکاری مرۆییان پێشکەش بەخەڵکی ھەڵەبجە و تەواوی ھەژارانی کوردستان کردوە.
شایانی باسە بەھائیەکان زیاتر لە ١٠٠خانەوادە دەبن لەھەرێمی کوردستان و لەساڵی ٢٠١٥وە بەپێی یاسای ژمارە پێنجی پەرلەمانی کوردستان نوێنەریان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەیە و حەزرەتی بەھائوڵا کەپێغەمبەری بەھائیەکانە بۆ ماوەی دوو ساڵ لەکوردستان ژیاوە و پەیوەندیەکی تایبەتیان لەگەڵ ئەھلی تەسەوف ھەیە و ژمارەی باوەڕدارانیان لەھەموو جیھان نزیکەی ٧ ملیۆن کەسە و تاکە ئاینن کەلەنەتەوە یەکگرتوەکان نوێنەرایەتیان ھەیە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی دارایی عێراق : مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نییه‌

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێك…